بە دیمەن

شەهید زیلان و هەڵمەت لە ستۆکهۆڵم یادکرانەوە

شەهید زیلان و شەهید هەڵمەت و شەهیدانی ئازادیی کوردستان کە لە مانگی حوزەیراندا شەهیدبوون لە ستۆکهۆڵم یادکرانەوە.

شەهید زیلان و شەهید هەڵمەت و شەهیدانی ئازادیی کوردستان کە لە مانگی حوزەیراندا شەهیدبوون لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید یادکرانەوە. مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئامارای ستۆکهۆڵم و پەژاک_سکەندەناڤیا ڕێکخرا. لە چالاکییەکەدا چەند وتەیەک پێشکەشکران و سینڤزیۆن پیشاندرا و گوێ لە مۆسیقا گیرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی سکەندەناڤیا، ئایشە دیدار قسەی کرد، جەختی کردەوە کە زیلان تەنها ناوی ژنێک نییە، بەڵکو سیمبولی بەرخۆدان و فیداکاری و لێگەڕینی ئازادییە. ئایشە شوێنکەوتەکانی زیلان، هەریەک لە ڕاپەرین ئامەد و بێریڤان زیلان و لەیلا ئاگری و گوڵان (فیلیز یەرلیکایا) و سەما یوجەی بیرهێنایەوە.

لە چالاکییەکەدا، نامەی شەهید زیلان و سەما یوجە خوێنرایەوە. پاشان حەسەن جودی تیشکی خستەسەر تێکۆشان و پەیوەستبوونی شەهید دیار غەریب (هەڵمەت) بە ڕێبەر ئاپۆوە.

لە چالاکییەکەدا، سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهید زیلان و دیار غەریب و شەهیدانی مانگی حوزەیران پیشاندرا.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.