بە دیمەن

فەرماندە ئارمانج ئازادی و جگەر گۆیی لە زیوریخ یادکرانەوە

لە شاری زیوریخی سویسرا، فەرماندە ئارمانج ئازادی و جگەر گۆیی بە چالاکییەک یادکرانەوە. جانسو ئورەک لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان، گوتی: "بەپێداگرییەوە بەردەوام دەبین لەسەر تێکۆشانمان بۆ ئافراندنی ژیانی ئازاد و یەکسان".

فەرماندەی هێزە تایبەتەکان ئارمانج ئازادی (شەهریبان ئاڵتورک) کە بەرانبەر هێرشە داگیرکاریی و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدانی کرد و ٢٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهیدبوو، هەروەها ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی و فەرماندەی ئالیەتی وان، جگەر گۆیی (ئۆرهان ئورەک) کە ٢٦ ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە هەرێمی کاتۆی مارینۆس لە هێرشی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، لە شاری زیوریخ یادکرانەوە.

مەراسیمەکە لەلایەن کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ئەنجامدرا. کەسوکاری شەهیدان و سەدان کوردستانی بەشداربوون.

پاش خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان، وتەبێژی کۆماو، ئیحسان جۆشکون ڕایگەیاند هەردوو شەهید ئایدیاڵی ئازادی و دڵسۆزی ڕاستی گەل بوون، گوتی: "خاوەندارێتیکردن لە ئەوان، بە مەزنکردنی بەرخۆدانی گەل دەبێت. بەدیهێنانی پارادایمی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتووە، وەسیەتی شەهیدانە بۆ ئێمە".

دایکی ئاشتی، دۆندو ئەرگین قسەی کرد و جەختی کردەوە لەسەر خاوەندارێتی لە یادی شەهیدان.

لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان، جانسو ئورەک گوتی: "بەپێداگرییەوە بەردەوام دەبین لەسەر تێکۆشانمان بۆ ئافراندنی ژیانی ئازاد و یەکسان".

دایکی شەهید جگەر گۆیی لەڕێی تەلەفۆنەوە بەشداریی کرد، لەکاتی وتەکانیدا درووشمی "شەهید نامرن: و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.

سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی شەهیدان نیشاندرا و مەراسیمەکە کۆتایی هات.