شەهید زیلان لە کۆبانێ بە ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵ یادکرایەوە

بزووتنەوەی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی فورات بەبۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید زیلانەوە، ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵیان ئەنجامدا.

بزووتنەوەی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی فورات، بەبۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)، ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی شەهید زیلان و ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای بزووتنەوەی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ هەڵگیرا.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد تا گۆڕەپانی ئاشتی بەردەوام بوو. لەوێ خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان بەڕێوەچوو. پاشان لەسەر ناوی جەماوەر، هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزشی کانتۆنی فورات، ئاڤاشین مستۆ، گوتی: "ئێمە هێز لە تێکۆشان و بەرخۆدانی شەهید زیلانەوە وەردەگرین".

چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.