بە دیمەن

لە مارسیلیا و ستراسبۆرگ شەهیدان یادکرانەوە

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، یەکێک لە ناوە سیمبولیکەکانی پەکەکە، شەهید زیلان (زەینەب کناجی) و شەهیدی فەرماندە دەلیل تەمەل (خەتیب ئارتوک) کە ٢٠٢١ شەهیدبوو، یادکرانەوە. لە ستراسبۆرگیش شەهید زیلان یادکرایەوە.

ئەو چالاکییەی لە مارسیلیا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان ئەنجامدرا، بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

لە چالاکییەکەدا، سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید زیلان و دەلیل تەمەل پیشاندرا.

هەروەها لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکانەوە، نامەی شەهید زیلان خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوی بنەماڵەی شەهیدانی مارسیلیا، گوترا: "پێویستە هەموو کوردێک بەرانبەر ئەو ژیانە شکۆدارەی کە دیاری شەهیدانە، هەڵوێستێکی شکۆدار و شایستەی ئەم شکۆیەی هەبێت".

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

ستراسبۆرگ

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، شەهید زیلان بە چالاکییەک یادکرایەوە. چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکەوە ڕێکخرا، لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بە بەشدارییەکی بەرچاوی گەل دەستی پێ کرد.

چالاکییەکە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کوردستان و شۆڕش، بەخولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. دواتر سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان پیشاندرا.

مەراسیمەکە بە هەڵسەنگاندن و وتاری سیاسی دەربارەی واتای ئەو ڕۆحە فیداییەی کە شەهید زیلان لە هێڵی ئازادیی ژندا ئافراندوویەتی، کۆتایی هات.