سەدەیەک جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە هەموو ئاڵۆزییەکەوە بەردەوامە و ئێستاش لەگەڵ جەنگی جیهانی سێیەمدا ئەم وێرانکارییە تەواو دەکات. هێزە دەسەڵاتدارەکان ئەگەر بەرژەوندی خۆیان نەبێت، سڵاوێکیشان لەم هەرێمە نەدەکرد. شەڕ و ململانێ ئاڵۆزەکان جارێکی دیکە ئەوە نیشان دەدەن کە ئەوانەی بەهۆی شەڕ ململانێکانەوە زۆرترین ئازاردەچێژن ژن و منداڵن. ئێران و ئیسرائیل بە شەڕەکانیان سەلماندوویانە کە جگە لە لەناوبردن هیچ بژاردەیەک بۆ کەس ناهێڵنەوە. دەبێت هەموو گەلەکەمان بزانێت نە دەسەڵاتی هەژموونخواز و نە شەڕ ئازادی ناهێنێت. نابێت لە بیرمان بچێت لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا بە سەدان شەهیدماندا. ئەوانەی لەو کاتەدا دەنگیان بەرز نەدەکردەوە، ئێستا دەڵێن "لە پێناو گەلدا شەڕ دەکەین". بۆ نمونە وەک کورد دەڵێت "مانگایەک بدۆشە و پاشان پەینی خۆی لێ بدە."
ئەو سیاسەتانەی کە لایەن ئەمریکا و هێزەکانی دیکەوە ئەنجام دەدرێت بۆ گەل نییە، ئامانجیان تاڵانکردن، کۆمەڵکوژی، قڕکردن و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتانی پشتگیریانە. لە کام شەڕدا بینراوە نەخۆشخانە، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و زیندانەکان بکرێنە ئامانجی هێرشەکان. ئەو کەسانەی لەوێ خەبات دەکەن، بە دیل دەگیرێن، کەسانێکن کە هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نییە. ئەم هێرشە هیچ پەیوەندییەکی بە ئازادی گەلەوە نییە.
کەلتووری ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئێران شەڕی داگیرکەر و وێرانکاری قبوڵ ناکات. لەم خاکانەدا خاوەنی کەلتووری ئاریین، دەبێت دەوڵەتی ئێران لە خۆی بپرسێت و لە بەرانبەر گەلەکەی نەبێت بە بیانی. گەر خۆی وەک گەل ببینێت، دەبێت کۆتایی بە سیستەمی لەسێدارەدان، کۆمەڵکووژی و ئەشکەنجە، زوڵم و توندوتیژی بهێنێت و دەست بە گۆڕان و گۆڕانکاری جددی بکات. وەکتر گەر وەها نەکات کۆتاییەکەی لە سەدام خراپتر دەبێت.
دەبێت دەوڵەتی تورک ئەو حەقیقەتەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پێشەنگایەتی دەکات، ڕاست بخوێنێتەوە و سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ بکات. گەر تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی نەکردبێت، ئەمە کەموکوڕییەکانی نیشان دەدات. بەردەوامی بە هێرشکردنە سەر ژنان و گەلان دەدەن. ئەو پارادایمەی کە ئەم گەلە ڕزگار دەکات، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە و ئەمە باش دەزانن.
شۆڕشی ژن
لەم پڕۆسەیەدا، دەبێت ژنانی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تاوەکو بەلوچستان بەرخۆدان بە ڕێکخستن بکەن. لە سەختترین کاتدا ژنان بەرخۆدانیان کرد و بەدیلیان خوڵقاند. بەتایبەتی ژنی کورد- لەگەڵ ژنانی فارس، عەرەب، گیلەک، مازانی، بەلوچ، ئەرمەنی و ئاشووری- یەکێتی خۆیان بونیاتناوە. ئێستا کات کاتی ئەوەیە لە هەموو شەقامێکی ئێراندا ڕێکخستن بکەن، گوزارشت لە ئیرادەی ئازادی ژنان بکەن. شۆڕشی ژنان لە لایەن ژنانی کورد و ئێرانییەوە بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ئەنجام درا، پێشەنگایەتی ئەم پڕۆسەیە دەکات.
گەنجان: بزوێنەری شۆڕشن
بە درێژایی مێژوو گەنجان بزوێنەری شۆڕش بوون. ئەمڕۆ دەبێت پێشەنگەکانی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش گەنجان بن. ئازاری ساڵان- مردنی کۆلبەران، ئەوکەسانەی لە ڕێگەی قاچاخدا گیانیان لە دەستدا، هاوسەرگیریی منداڵان، ئاساییکردنەوەی توندوتیژی و بێ ئەخلاقی - دەبێت کۆتایی بێت.
دەبێت گەنج، کچانی گەنج لە ئێران و کوردستان پێشەنگایەتی بکەن و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ تەڤگەری ژنان بەرەو پێشەوە بچن. ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ ئازادیی گەل.
پەیامی ڕێبەر ئاپۆ
گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد. چونکە ئەویان بە شایستەی ڕێبەرێتی زانی و وەڵامی بانگەوازییەکەیان دایەوە. گەل بەم پەیامە ڕایگەیاند: "ئێمە بۆ هەموو شتێک ئامادەین، هیچ گوشار و هەڕەشەیەک ناتوانێت بمانترسێنێت."
ئەکادیمیای شەهیدان زیلان پەپولە