لە ئایدۆلۆژی پەکەکەدا، شەهیدبوون، ئازادیی گەل، کەرامەتی گەل و بەرخۆدانی گەل پیرۆزترین بەهاکانن. بۆ شەرڤانانی پەکەکە شەهیدبوون، بە مانای بەدەستهێنانی ژیانێکی ئازادە لە بەرامبەر ئازادی و کەرامەتی فیداکارییە بۆ پاشەڕۆژی گەل. دروشمی پەکەکە "شەهید نامرن" نیشانەی ئەم ڕوانگەیەیە: " ئەگەر شەهیدان لە ڕووی جەستەییەوە لەگەڵ ئێمەش نەبن، بەڵکوو بەردەوام بە ئامانج و تێکۆشانی خۆیانەوە لەگەڵ ئێمەدا دەژین."
لە مێژووی پەکەکەدا شەهید بنەمای بەرخۆدان و شۆڕشە. هەموو شەهیدێک میراتی تێکۆشانە بۆ ڕێکخراوەکە و سەرچاوەی ئیلهامە بۆ شەڕڤانانی نوێ. یادەوەرییەکانیان لە پراکتیکی بزووتنەوەکە، لە شەڕکردن لە شاخەکان، لە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگا و لە بەشداربوونە نوێیەکاندا دەژین.
لەناو پەکەکەدا ڕاستی شەهیدان نە بەشیوەیەکی تاکەکەسی بەڵکو نوێنەرایەتی ڕۆحێکی بە کۆمەڵ دەکات. ئەوان لە تێکۆشانی مێژوویی بۆ ئازادی گەلی کورد پێشەنگن. بەو بۆنەوە شەهیدان تەنها گرێدراوی پەکەکە نین، به ڵکو به یادەوەڕیی گەل، کولتوور و هۆشیاری سیاسی ئەوانە.
کات: ١٦ی ئایاری ١٩٩٧
لە بەیانییەکی گەرمی هاوینی هەولێر نەک هەر تیشکی هەتاو بەڵکو بۆنی خیانەتیش بڵاوببوو. لە ژوورێکی نەخۆشخانەکەدا گەنجانێك کە هێشتا چاویان دەگەشایەوە، چارەسەری بۆ برینەکانیان دەکرا هاوکات خاوەن بڕوایەکی تەواو بوون. یەکێک لەو گەنجانە ڕۆنی بوو. ناوی ڕاستەقینەی ڕەسوڵ یاردمجی بوو. ئەو هەر لە منداڵیدا بە خەونی وڵاتێکی ئازادەوە روویکردبووە شاخەکان و بەڵێنی دابوو کە گیانی خۆی لە پێناو کەرامەتی گەلەکەیدا فیدا دەکات.
ئەو ڕۆژە نەک هەر جەستە، بەڵکوو هیواکانیش کۆمەڵکوژ کران
ڕۆنی لەگەڵ هەڤاڵە بریندارەکانی دیکەی لە نەخۆشخانەی هەولێر چارەسەری بۆ دەکرا. نە چەکی هەبوو و نە توانای بەرگری کردنی لە خۆی هەبوو. بەڵام دیسان بوو بە ئامانج. چونکە برواکەی کرابووە ئامانج. چونکە دەیانویست گەلەکەی بێدەنگ بکەن. هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) کاتێک چوونە ناو نەخۆشخانەکە، نەک هەر جەستەکانیان گولـلەباران کرد، بەڵکو شکۆی گەلی کوردستانیان گولـلەباران کرد. کۆمەڵکوژ کردنی نۆ هەڤاڵی بریندار، بۆ مرۆڤایەتی شەرمەزارییەکی گەورەیە، وەک برینێکە کە بۆ گەلی کورد قەت ساڕێژ نابێت لە مێژوودا.
ڕۆنی هێشتا زۆر گەنج بوو. زەردەخەنەی سەر روومەتی تووڕەیی گەلەکەی بوو کە چەندین سەدەیە لە ماتەمدا بوو. ئێستا بە وێنەکەیەوە سەیری ئێمە دەکات؛ هێشتا بەئیرادە و سەربەرزە. لەو ڕووناکیەی چاوەکانیدا، لەوانەیە حەسرەتی بۆ بنەماڵەکەی، خۆشەویستی بۆ ئازادی هەبێت، کێ دەزانێت؟
کەسانێک کە ئەویان دەناسی، باسی دەکەن؛ "کەسێکی بێدەنگ بووە بەڵام زۆر قووڵ بوو. منداڵ بوو بەڵام ژیر بوو. هەموو قسەکانی لەسەر دڵسۆزی بۆ گەلەکەی بوو. لە ناو شەڕدا گەورە بووە. چیرۆکی ڕۆنی تەنیا چیرۆکی کەسێك نییە، بەڵکو ویژدانی بەکۆمەڵی گەلێکە کە نکۆڵی لێدەکرێت.
کۆمەڵکوژیی هەولێر تەنیا هێرشێک نەبوو، بەڵکوو خیانەتێک بوو. بە دۆستانە لە ناو گەلی کورد ئەو خیانەتەکرا. پارتی دیموکراتی کوردستان نەک هەر ڕێگەی بۆ پلانەکانی سوپای تورکیا کردەوە، بەڵکو ئەو کەسانەشی کردە ئامانج کە لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرا، ڕۆژنامەنووسان لە ناوەندی کولتووری دەنگی گەلیان تۆمار دەکرد، هەموویان کرانە ئامانج.
بە گشتی ٨٣کەس - ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، سیاسەتمەدار و گەریلای بریندار - لە یەک ڕۆژدا کۆمەڵکوژکران. جارێکی دیکە گەلی کورد ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە بووەوە کە "کێ برایە، کێ دوژمنە؟"، ئەو ڕۆژە ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ بوو، ئەو بێدەنگییەی کە باڵی کێشا بەسەر دیوارەکانی هەولێردا، هێشتا نەوستاوە.
ناوی ڕۆنی لەوانەیە ئێستا لە سەر کێلێک، ڕەنگە لە یادەوەرییەکانی دایکێکدا مابێتەوە. بەڵام ئەو تەنیا نییە. بەهەزاران کەسی وەک ئەو لە گۆڕی بێ ناو و نیشان لە وێنەی بێ ناسنامەدا و لە هاواری دایکاندا دەژین. لە یادەوەری ئەم گەلەدا، ئێستا ڕاستییەک هەیە کە هیچ گولـلەیەک ناتوانێت بێدەنگ بکات: "هەر شەهیدێک لە یادی هەمیشە زیندووی گەلی کورددا ناوی خۆی بە پیتی زێڕین دەنووسێتەوە."
پێویستە ئەوەمان لە بیر بێت ئەگەر ئەمڕۆ باس لە ئاشتی، یەکسانی و دادپەروەری دەکەین، لە سایەی میراتی ڕۆنیەکانە. ئێمە بەرپرسیارێتی ئەوەمان لەسەرە کە ئەو نیگایە ئیرادە بەخشانە لەو وێنانەدا بە زیندووی ڕابگرین. نەک وەک ئەوەی لەدەستمانداوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە دەبێت وەک ڕێنمایەک بۆ داهاتوو سەیریان بکەین.
لەبەرئەوەی هاواری گەلێکی بێندەنگ کرابوون.
چونکە ئەوان شکۆی گەلێک بوون.
هەروەها ئەگەر ڕۆنییەکان لەبیر بکرێن، ئەوا نەک هەر یادەوەرییەکانمان لەدەست دەدەین، بەڵکو مرۆڤ بوونمانیش لەدەست دەدەین.