حەشدی شەعبی لە گەلێک هاوپەیمانی پێکدێت، کە هەندێکیان دڵسۆزی ئێرانن و هەندێکیشیان زیاتر نەتەوەپەرستی عێراق دەپارێزن. شەڕێک لەنێوان ئیسڕائیل و ئێران دەتوانێت ئەو هاوپەیمانێتیانە لەبەریەک هەڵوەشێنێتەوە. فراکسیۆنەکانی کە دڵسۆزی ئێرانن لەوانەیە فشاریان بکەوێتە سەر، لەبەرئەوەی ئەوەی وەک بەرژەوەندی ئێران لە عێراق دەبینرێت، لە هەمان کاتدا ئەو نەتەوەپەرستانە ڕەنگە بیانەوێت خۆیان لە کاریگەرییەکانی ئێران ڕزگار بکەن بۆ ئەوەی بارودۆخی یاسایی خۆیان لە عێراق بپارێزن. ئەو دابڕانە دەتوانێت هێزی گشتی حەشدی شەعبی لاواز بکات.
وەک ئەوەی دەردەکەوێت و لەبەرچاوە، گەلێک فەرماندەی حەشدی شەعبی لە لیستی هێرشەکانی ئیسرائیلدان. لە ماوەی شەڕدا، ئیسرائیل دەتوانێت هێرشەکانی لەسەر ئەو ئامانجانە زیادبکات تاوەکو کاریگەریی فراوانی ئێران لە عێراق کەم بکاتەوە. کوشتنی فەرماندە باڵاکان دەتوانێت ببێتە هۆکاری نائارامیی ناوخۆیی لەناو باڵەکانی حەشدی شەعبی و یەکگرتوویی نێوانیان تێکبدات.
شەڕەکە عێراق ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەکاتەوە
حکومەتی عێراق کەوتۆتە نێوان دوو بەرداشەوە. لە لایەکەوە دەیەوێت سەروەریی خۆی بپارێزێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕی هێزەکانی ناوچەکە. لە لایەکی ترەوە حەشدی شەعبی بەشێکی فەرمیی هێزە شیعەکانی عێراقە، هەرچەندە هەندێک باڵی هێزەکە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی حکومەتیشن. شەڕێک لە نێوانی ئیسرائیل و ئێراندا دەتوانێت فشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق کە حەشدی شەعبی زیاتر بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە یاخود واز لەو باڵانە بێنێت کە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ئێرانەوە.
دەستوەردانی هێزە دەرەکییەکان لە عێراق
گەلی عێراق بەگشتی لە دەستوەردانی جیهانییەکان لە ناوخۆی عێراقدا ناڕازییە. گەر حەشدی شەعبی وەکو ئامڕازێکی ئێران لە شەڕدا دژی ئیسرائیل ببێنرێت، ڕەنگە پشتیوانی گەل بۆی کەمبێتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی و شەرمەزاکردنی زیاتر دژیان، هەرخۆی ئێستا مەترسییە بۆ سەر چەندین ناوچە.
ئێران حەشدی شەعبی وەک بەشێک لە هێزی بەرخۆدان 'بەرەی موقاومە'ـی خۆی بەکار دێنێت کە کاریگەریی خۆی لەسەرانسەری ناوچەکە زیاد بکات. گەر ئەو هێزە لاواز ببێت بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و فشارە ناوخۆییەکان لە عێراق، کاریگەرییەکانی ئێران لە ناوچەکە کەمدەبێتەوە.
لاوازکردنی حەشدی شەعبی دەتوانێت بۆشاییەکی هێز دروستبکات کە لەوانەیە لەلایەن هێزی ترەوە پڕبکرێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆکاری ناکۆکی زیاتر لە نێوان هێزە جیاوازەکاندا لە عێراق.
لە ئەنجامدا، شەڕەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەتوانێت ببێتە هۆکاری گۆڕانکاریی گرنگ و بنەڕەتی لە بارۆدۆخی حەشدی شەعبیدا. ئەمە دەتوانێت ڕێخۆشکەر بێت بۆ دابەشبوونی ناوخۆیی، هێرش بۆ سەر فەرماندەکانیان، فشار خستنەسەر حکومەتی عێراق تا کۆنتڕۆڵیان بکات، هەروەها کەمبوونەوەی پشتگیری خەڵکی بۆ حەشدی شەعبی. لە کۆتاییدا هەموو ئەم هۆکارانە دەتوانێت هێز و کاریگەری حەشدی شەعبی کەمکاتەوە، هەرچەندە هەرەچەندە ئەمە بەشێوەیەک پەیوەستە بە پەرەسەندی شەڕ و هەڵوێستی لایەن جیاوازەکانەوە.