لە یادەوەرییەکانی کێلی فری گانگ

سۆسیالیزم بۆ تۆ تیۆرێکی یۆتۆپیای داهاتوو نەبوو؛ شتێکی وەها بوو کە دەبوو لێرە و ئێستا تێیدا بژین. هەمیشە هەوڵت دەدا لە ئامانجی کەسایەتییەکی میلیتانی و سۆسیالیستی نزیک ببیتەوە.

شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالیستی مەزن تیژدا زاگرۆس (کێلی فری گانگ) کە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥دا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شەهید بوو. هاوڕێی کێلی فرێیگانگ لەسەر ژیان و تێکۆشانی کێلی فرێیگانگ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات نوسی: 

نازانم لە کوێوە دەست بکەم بە نووسین لەسەر تۆ کێلی، هەڤاڵ دیجلە، شەهید تیژدا؟ کاتێک گوێیەکانم شەهیدبوونی تۆی بیست، سەرەتا باوەڕم نەکرد، یان نەمدەویست باوەڕ بکەم. بەتایبەت لەم قۆناغەی تێکۆشانەدا. لە هەموو کاتێک زیاتر ئەرکی مەزنمان لەبەردەمدایە، ڕووبەڕووی زۆر سەختین کە ڕێکخستنی ئینتەرناسیۆنالیستی، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بگەیەنینە جیهان. نەک هەر لە چیا، وەک گەریلایەکی مۆدێرنیتە دیموکراتیک، نەک تەنها بە پێشەنگایەتی سەربازی، دەبوو بە پێشەنگی کاری ئینتەرناسیۆنالیست لە پراکتیکدا. دەکرا لەو کارەدا کاریگەرییەکی مەزنی هەبوایە، بەڵام دەزانم هەرگیز نەتویستووە لە چیاکان جیاببیتەوە. کێ ئەو شتەی دەوێت؟ 

کاریگەریت لەسەر هەموو هاوڕێیان دانابوو 

دوایین دیداری چیامانم لە بیرە. پێدەکەنی و پڕ وزە بوویت، خەونێکت هەبوو، وەک ئەوەی خەونەکانت بەدی هێنابێت. پاشان بۆ ئەوەی ببیتە گەریلا و پەرە بە خۆت بدەی، پێداگریت لەسەر مانەوە لەوێ کرد، هەمیشە ویستت هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێیت بۆ ئەوەی ببیتە هاوڕێیەکی جوان. چانسی ئەوەم نەبوو جارێکی تر بتبینمەوە، قسەت لەگەڵ بکەم. هەڤاڵانیش لەگەڵ تۆ هاتن، زانیارییان دا کە لە کوێیت، هەمیشە ناوت لە گفتوگۆکاندا دەهات، چونکە کاریگەرییەکی زۆرت لەسەر هەموو هەڤاڵانی ئەوێ هەبوو، خۆشەویستی هەمووان بوویت. 

ڕۆژانێک لە ئەستەنبوڵ 

هاوینی ٢٠١٤ بوو، لە کەناری گەرووی ئەستەنبوڵ لە تەنیشت شەپۆلەکانی دەریا دانیشتبووین. تۆ هاتبوویتە ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی ماوەیەک لە دەرەوەی وڵات بەسەر بەریت، بەڵام جگە لە چەند وانەیەکی ناچاری لە زانکۆ، کاتەکانت بە شوێنکەوتنی هیواکانی ئازادی بەسەر دەبرد. بە جەستە لەوێ بوویت، بەڵام لە فکر و ڕۆحتدا هەمیشە بەدوای خەیاڵت کانت بووی. چۆن دەتوانیت لەم هەلومەرجانەدا سەرنجت لەسەر خوێندنەکەت بێت؟ بەرخۆدانی قارەمانانەی کۆبانێ نەیهێشت داعش ئەم شۆڕشە بخنکێنێت. کۆبانێ زۆر دوور بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا لە سایەی خۆپیشاندان و چالاکی شەرمەزارکردن و گردبوونەوەکانی ئەستەنبوڵ زۆر نزیک بوو. بۆ بەشداریکردن لەم چالاکییانە، بۆ ناسینی هاوڕێیان و تەڤگەری ئازادی زیاتر لە نزیکەوە بناسێت، چەندین کاتژمێرمان لە شەقامەکانی شاردا برد. پەیوەست بەوکاتانە هەزاران یادەوری هەیە، ڕەنگە سەرنجڕاکێشترینیان ڕۆژی ٨ی ئادار بووبێت، کاتێک لە خۆپیشاندانەکان گەڕایتەوە، چاوەکانت وەک ئاگر بوون، ڕوون بوو کە بە قووڵی کاریگەریی هێزی ژنانت لەسەر بوو. ئاشکرا بوو کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبووی بە خاوەنی ئەم هێزە و پێشەنگایەتی دەکەیت.  

لە هامبۆرگ کارەکانی گەنجان 

دوای ماوەیەک لەگەڵ هەڤاڵانی دیکەی ژن چوویتە ئامارا، ماڵی ڕێبەر ئاپۆ، لەو کاتەدا بە سەرنجێکی زۆرەوە لێکۆڵینەوە و تاوتوێی  مانیفێستۆکانت کرد. بۆیە دوای گەڕانەوەت بۆ ئەڵمانیا، هێندەی تر جەختت لەسەر کاری گەنجان کردەوە. دوای یەکەمین کۆبوونەوەی مەزنی سەرەتا، بیرمە تۆ پێت دەگوتم کە چەندە بە گەرمی لەلایەن هەڤاڵانی کوردەوە پێشوازیت لێکراوە. ئەوەی بۆ تۆ گرنگ بوو، بەشداری نێو تێکۆشانی کردی تیۆری نەبوو، کۆمەڵگەیبوون بوو. لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بوویتە یەکێک لە چالاکترینەکانی هامبۆرگ و لە چەندین چالاکی مەزن هاوکاری و پێشنیاری خۆتت کرد.  

لێگەڕینەکانت قوڵ بوون 

بەشداربوون لە کارەکانی گەنجان، ئەنجام دانی چەند چالاکییەک بۆ تۆ بەس نەبوو. لێگەڕینەکانت، حەسرەتەکانت قووڵتر بوو. تۆ لە دەوری پرسیاری، 'چۆن دەتوانین ژیانێکی شۆڕشگێڕانە و سۆسیالیستی بەڕێوەببەین؟' مامەڵەی دەکرد. سۆسیالیزم بۆ تۆ تیۆرێکی یۆتۆپیایی داهاتوو نەبوو؛ شتێکی وەها بوو کە دەبوو لێرە و ئێستا بژین. هەمیشە هەوڵت دەدا لە ئامانجی کەسایەتییەکی میلیتانی و سۆسیالیستی نزیک ببیتەوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بەشداری تەڤگەری ئازادیی بوو. سەرەتا بە کەسایەتی وزەی بێکۆتایی خۆت بە ناوی دیجلە ویستت تایبەتمەندییەکانی سیستەمی سەرمایەداری لە کەسایەتی خۆت وەک ئاوی دیجلە بشۆیت. 

تۆ بە جۆش و چالاک بوویت 

پێش ئەوەی بەشداری ناو ڕیزەکانی شۆڕش ببێت هەڵوێستێکی ڕادیکاڵی هەبوو، بەڵام لەناو تەڤگەری ئازادییدا لە بەرانبەر کەموکوڕی کەسایەتی خۆی تێکۆشانی کرد. تۆ بە جۆش و چالاک بوویت، هەمیشە دەتویست وەک کەسایەتییەکی سۆسیالیست، ئامانجەکانت لە کەسایەتی میلیتانی نزیک بکەیتەوە. لە هەمان کاتدا هەمیشە بە خەندەکانی لە دڵەوەی دەبوو بە سەرچاوەی مۆڕاڵ.