گەنجانی دەرباسیە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجام دا
بە پێشەنگایەتی گەنجان لە دەرباسیە ڕێپێوانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا و تێیدا گوترا، "سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە."
بە پێشەنگایەتی گەنجان لە دەرباسیە ڕێپێوانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا و تێیدا گوترا، "سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە."
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی سووریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری دەرباسیەی کانتۆنی جزیرە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بە بەشداری دانیشتوانی شار، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ئەنجوومەن، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخراوەکانی گەنجان ڕێپێوانێکی بەفراوانیان ئەنجام دا.
ڕێپێوانەکە بە گوتنەوەی دروشمی "بە ڕوحی گەنجان و ژنانەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" لە گوندی قەنتەری شارۆچکەی خاسەوە بەرەو ناوندی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی شارەکە دەستی پێکرد. دوای گەیشتنیان بە ناوەندی گەنجان، گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.
لە گردبوونەوەکەدا ئەندامی دەستپێشخەری گەل بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، سڵاڤ سمۆ قسەیکرد و لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا سەرکەوتن و گەیشتن بە ئەنجامی پرۆسەی چارەسەریی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە.
دواتر لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنج، لیلاڤ حاجی قسەیکرد و گوتی: "چارەسەری پرسی کورد پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە، بۆیە بە ئامانجی سەرکەوتنمان لەسەر بنمەمای فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان."
چالاکییەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتای هات.