خامنەیی: ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد، باجەکەی دەدات

ڕابەری باڵای ئاینی ئێران عەلی خامنەیی لەسەر تەلەفیزیۆن پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی ئیسرائیل هەڵەکەی گەورەی کرد، دەبێت باجی هەڵەکەی بدات.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئاینی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا گوتی: "ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد بۆیە باجی هەڵەکەی دەدات. خوێنی شەهیدان و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەیان لەبیر ناکەین."

هەروەها خامنەیی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداریی دا و وتی: "پێویستە ئەمریکا بزانێت کە ئێران ملکەچ نابێت و ئەگەری ئەنجامی هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا بۆسەر ئێران، ڕووبەڕووی وڵامێکی قورس دەبێتەوە."

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵی ئیرنا، خامنەیی ڕابەری ئاینی ئێران ڕایگەیاندووە کە گەلی ئێران هەم لەبەرامبەر شەڕێکی سەپێنراو و هەم ئاشتی سەپێنراو بەرخۆدان دەکات، بۆیە قەت هەرەشەی وەها لە ئێڕان نەکەن، لەبەر ئەوەی گەلی ئێران ملکچ بە هیچ کەس نابێت."

خامنەیی لە وەڵامی بانگەوازی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە وتبووی "بێ مەرج تەسلیم ببن"، ڕایگەیاند: "کەسانی عاقڵ، ئەوانەی کە ئێران دەناسن، میللەتەکەی و مێژووەکەی دەناسن، قەت هەڕەشەی وەها لە ئێران ناکەن، چونکە گەلی ئێران قەت تەسلیم نابن و پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی دژی ئێران بەدڵنیاییەوە زیانی گەورەیان بۆ دروست دەکات."

ئیسرائیل بە ٢٥ فڕۆکەی جەنگی بوردومانی دەست پێکرد

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ لێدان لە ئامانجە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای ئێران هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا. بە وتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، نزیکەی ٢٥ فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل زیاتر لە ٤٠ ناوەندی مووشەکی، کۆگای مووشەکی و ناوەندی سەربازییان بە ئامانج گرتوە. هەروەها بە درێژایی شەو فڕۆکە جەنگییەکان مووشەکەکانی ئێران کە بە ناوی "عیماد"ـەوە هەڵدرابوون کردووتە ئامانج.

فڕۆکەخانەی کرماشان بۆردومان کرا

سەرچاوەکان لە ئێرانەوە ڕایانگەیاند کە فڕۆکەخانەی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆردومان کراوە.