شاندی دەم پارتی سەردانی کۆمەڵەی پیشەوەر و خاوەنکارە سەربەخۆکانی کرد

شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی گفتوگۆکان دەربارەی پرۆسەی نوێ سەردانی سەردانی کۆمەڵەی پیشەوەر و خاوەنکارە سەربەخۆکان (MUSÎAD)ـی کرد.

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان، جێگری هاوسەرۆکانی گشتی بۆ پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان، ئۆزلەم گوندوز و هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی ئابووری ساروخان ئۆلوچ، سەردانی ناوەندی کۆمەڵەی پیشەوەر و خاوەنکارە سەربەخۆکان (MUSÎAD)ـیان کرد لە باکرکۆ، لەوێ لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەکە بورهان ئۆزدەمیر کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و شەڕی ئێران و ئیسرائیل و پێشهاتەکانی هەرێمەکە.