شاندی دانوستانکاری ئێران نەچووەتە عومان
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی چوونی شاندی دانوستانکاری ئێران بۆ عومان، وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی گوتی: "ئێمە شاندی دانوستانکارمان نەناردووە بۆ عومان".
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی چوونی شاندی دانوستانکاری ئێران بۆ عومان، وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی گوتی: "ئێمە شاندی دانوستانکارمان نەناردووە بۆ عومان".
دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە شاندی دانوستانکاری ئێران گەیشتووەتە عومان؛ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە و بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاند: "ئێمە شاندی دانوستانکارمان نەناردووە بۆ عومان".
هەروەها عێراقچی گوتی: "سەرۆکایەتی هیچ شاندێک ناکەم، نەچوومەتە عومان ئەو زانیارییانەی لەم بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە".