چالاکییەکەی ژنێڤ ٢٣٠ هەفتەیە بەردەوامە: ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ!

چالاکی دانیشتن کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە هەموو چوارشەممەیەک لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە، پێی نایە هەفتەی ٢٣٠هەمینەوە.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" بەردەوامە.

چالاکی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک وەستان دەستیپێکرد بۆ یادکردنەوەی بۆ ناوێکی ئەفسووناویی لەنێو تێکۆشانی ئازادی کورد زیلان (زەینەب) کە ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکی فیدایی کرد، هەروەها یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە ئۆرهان جیهاد بینگۆل کە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو.

لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکەی ژنێڤ، وەلید ئەرەن قسەی کرد و ڕایگەیاند دیدگای چارەسەری ئاشتییانە و پارادایمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی ئاشتی درێژخایەنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەرەن ڕەخنەی گرت لە سیاسەتی شەڕ و نکۆڵی حکومەتی ئاکەپە بەرامبەر گەلی کورد. ئاماژەی کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکەوە دژی گەریلاکانی کورد، ئەم هێرشە نامرۆڤانەی شەرمەزار کرد. بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەڵوێست بەرامبەر حکومەتی ئاکەپە وەربگرن.

کوردستانیان بە درێژایی چالاکییەکە داوای "ئاشتی" و "چارەسەر"یان خستەڕوو، درووشمی "ئازادیی سەرۆک ئاپۆ، ئازادیی گەلانە"، دووپاتکرایەوە کە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی و ئاشتی هەموو گەلان گرنگە.

هەروەها جەختکرایەوە بێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری ڕاستەقینە بەدی نایەت.

کوردستانیان بە داخوازی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک" درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.