شەهیدانی ئازادی لە فەرەنسا یادکرانەوە

ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە سانت ئاڤۆڵدی فەرەنسا لە کەسێتی شەهید ئۆرهان جیهاد بینگۆلدا، شەهید زیلان و میترا کاتۆ و بەسێ تێکۆشین و باوەڕ سەرحەد و وڵات هێمن و تیژدا زاگرۆسی بیرهێنایەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی چیرۆکی تێکۆشانی ٧ گەریلاکە پیشاندرا.

لە مەراسیمەکەدا یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە ئۆرهان جیهاد بینگۆل بەڕێوەچوو کە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هێرشی ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو. بنەماڵەی شەهیدانیش بەشداربوون.

برازای بینگۆل، تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ٣٣ ساڵەی مامی و ڕایگەیاند بە هەڵوێستی بەرخۆدەری خۆی بووە پێشەنگی گەنجان، بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

زیلان و هاوڕێیانی لەبیرنەکران

لە مەراسیمەکەدا زیلان (زەینەب کیناجی) کە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکی فیدایی ئەنجامدا، یادکرایەوە. هەروەها میترا کاتۆ و بەسێ تێکۆشین و باوەڕ سەرحەد و وڵات هێمن و تیژدا زاگرۆس کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، یادکرانەوە و تێکۆشانیان تاوتوێ کرا.

مەراسیمەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.