ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
خەڵکی ڕەقە لە مەراسیمێکدا تەرمی شەڕڤانێکیان بەخاکسپارد
بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە عەلی محمد ئەحمەد لە ڕەقە بە ئامادەبوونی سەدان کەس بەخاک سپێردرا. -
سوریا؛ تەقینەوە و هێرشە چەکدارییەکان بەردەوامییان هەیە
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا لەئەنجامی ڕووداوی توندوتیژیی لانیکەم ١٩ کەسی مەدەنی و چەکدار کوژراون. -
بەنداوەکانی دەوڵەتی تورک چەمی عەفرین وشکدەکەن
ناوەندی تۆماکردنی پێشێلکارییەکان لە سوریا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی سیاسەتەکانی تورکیا لە دروستکردنی بەنداو، چەمی عەفرین لەژێر مەترسی وشکبووندایە. -
لە کەمپی هۆڵ چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا
لە کەمپی هۆڵ لە ئۆپەراسیۆنی تیمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی قەسەدەدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا. -
لە موسڵ جوتیارێکی کورد ڕفێندرا
لە موسڵ جوتیارێکی کورد بەناوی ئاری ڕەمەزان عوسمان لەلایەن سێ چەکدارەوە دەڕفێندرێت. -
لە هێرشێکی داعشدا لە دێرەزۆر ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو
لە هێرشێکی چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆردا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو. -
پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە لە حەلەب گفتوگۆی لەسەر کرا
سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیرانی حەلەب لە پانێڵێکدا گفتوگۆیان لەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد کە بۆ کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەی نارد. -
خەڵکی حەسەکە تەرمی شەهید عەلی خەڵەفیان بەخاک سپارد
دانیشتووان و ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شاری حەسەکە، شەڕڤانی قەسەدە شەهید عەلی جوری خەڵەفیان بەخاکسپارد. -
بریندارانی شەڕ شەهید زیلانیان بە بیرهێنایەوە
لە حەسەکە و شەدادی، گەریلای ئازادی زیلان (زەینەب کناجی) لە ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە لایەن بریندارانی شەڕەوە بە بیرهێنرایەوە. -
تێوەگلانی وەزارەتی بەرگری سووریا لە کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەو بەڵگانەی کۆیکردوونەتەوە، نیشانی دەدات لە کاتی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە سوریا، حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری لە ڕێگەی تێلگرامەوە سەرپەرشتی کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکانی کردووە. -
لە حەلەب شەهید زیلان یادکرایەوە
خەڵکی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی حەلەب، لە ٢٩ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونییدا، شەهید زیلانیان بیرهێنایەوە. -
شەهید زیلان لە کانتۆنی فورات یادکرایەوە
شەهید زیلان (زەینەب کناجی) بە بەشداری سەدان کەس لە کانتۆنی فورات یادکرایەوە. -
قەسەدە دەنگۆکانی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە بیابانی سوریا بەدرۆخستەوە
قەسەدە ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانیان لە بیابانی سوریا ئۆپەراسیۆنێک دژی چەتەکانی داعش دەست پێ دەکەن، دووپاتی کردەوە، ئەوان هەردەم ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە هەر هەڵمەتێکی نیشتیمانیی سوریی و نێونەتەوەیی دژی داعش. -
لە حەسەکە و تل تەمر شەهید زیلان بە بیرهێنرایەوە
لە ٢٩هەمین ساڵیادی چالاکی فیدای شەهید زیلاندا، ئەنجوومەنی ژنانی تەڤ-دەم لە حەسەکە ناوەندێکی کردەوە و لە تل تەمر چالاکی بیرهێنانەوە ئەنجام درا. -
لە عامودێ مەراسیمی بیرهێنانەوەی شەهیدان ڕێکخرا
دانیشتوانی عامودێ بە پێشەنگایەتی دایکان بە مەراسیمێک ٥١ شەهیدی مانگەکانی نیسان، ئادار و حوەزیرانی ڕێگەی ڕزگارییان بیرهێنایەوە و بەڵێنی بەردەوامیبوون لەسەر ڕێگەی شەهیدان دووپاتکرایەوە. -
لە سوەیدا قوربانیانی کارەساتەکەی مار ئەلیاس یادکرانەوە
لە مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مار ئەلیاسدا، سەرپەرەشتیاری کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی مەسیحیەکان، سوپاسی هەڵوێستی شێخی دروزییەکان، پێکهاتەی هەرێمەکە و پشتیوانی کورد و عەلەوییەکانی کرد. -
سۆهر: لە ڕۆژێکدا شەش کەس کوژراون و گۆڕێکی بەکۆمەڵیش دۆزراوەتەوە
سۆهر ڕایگەیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆکاری جیاواز شەش کەس لە سووریادا کوژراون و گۆڕێکی بەکۆمەڵیش لە دێرۆزۆر دۆزراوەتەوە. -
قەسەدە هۆکاری شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بەناوی جگەر حەسەکە (محمد حەسەن نەجم) لە ٢٨ـی حوزەیران لەکاتی ئەرکی وەرگرتنی پەروەردەدا بە ڕووداوێکی نەخوازراو شەهید بوو. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە جگەر حەسەکە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە جگەر حەسەکە لە گوندی بەرکەڤری سەر بە دەرباسیە بەخاکسپێردرا. -
شەهید زیلان لە کۆبانێ بە ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵ یادکرایەوە
بزووتنەوەی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی فورات بەبۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید زیلانەوە، ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵیان ئەنجامدا. -
لە حەلەب گەنجێکی کورد ڕفێندرا
هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا و گرووپە چەتەکانی سەر بە ئەنقەرە، بە پاساوی هەبوونی "وێنە و سیمبولی کوردی" لەنێو مۆبایلەکەیدا، گەنجێکی کوردیان لە حەلەب ڕفاند. -
'سەربەخۆیی ئابووریی ژن پایەیەکی سەرەکیی ئازادیی ژنە'
سوڵتانێ خشۆ، بەرێوبەری دامەزراوەی ژنی ئازادی سوریا سەبارەت بە کار و ئامانجی دامەزراوەی ژنی ئازاد قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، کارەکانی دامەزراوەی ژنی ئازاد لەسەر بنەمای کۆمیتە دادەمەزرێت و ئامانجی دامەزراوەکە بونیاتنانی کەسایەتیی ژنێکی ئازادە. -
شیلان کۆبانێ: چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان ئافراندنی ژیانی ئازاد و یەکسانە
ئەندامی کەم ئەندامانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شیلان کۆبانێ، شەهید زیلان (زەینەب کناجی) بە بیرهێنایەوە و گوتی: "ئەو چالاکییەی هەڤاڵ زیلان چالاکیی ئافراندنی ژیانی ئازاد و یەکسانە. ئەو چالاکییە مەزنە لە تەواوی جیهان دەنگی دایەوە." -
لە سووریا مەترسی توندڕەویی ئایینی لە هەڵکشاندایە
ئەگەری ئەوە هەیە ئەو گروپەی هێرشەکەی بۆ سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق ئەنجامدا، لەگەڵ گروپە توندڕەوەکانی دیکەدا یەکبگرن. پێشبینی ئەوەش دەکرێت ئەو گروپە پێکهاتە ئایینییەکان بکاتە ئامانج، لە مانگی ڕابردووەوە پێنج گوندی عەلەوی هێرشیان کراوەتەسەر. -
لە سوریا ژن و منداڵانی کچی عەلەوی دەکرێنە ئامانج
دوای ئەو هێرشانەی سەر عەلەوییەکان کە مانگی ئادار لە سوریا ڕوویدا، حاڵەتەکانی ڕفاندن زیادیکردووە. لە تەرتوس، لازقیە و حەما بنەماڵەکان ناوێرن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە.