سەلجووق کۆزاگاچلی دیسان خرایە زیندان
سەرۆکی فەخریی چەهەدە، سەلجووق کۆزاگاچلی لەسەر تانەی داواکاری گشتی، دیسان خرایە زیندان.
سەرۆکی فەخریی چەهەدە، سەلجووق کۆزاگاچلی لەسەر تانەی داواکاری گشتی، دیسان خرایە زیندان.
هێشتا ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئازادبوونی سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی مافناسانی هاوچەرخ (چەهەدە) سەلجووق کۆزاگاچلی تێنەپەڕیبوو، دیسانەوە خرایە زیندان.
داواکاری گشتی تانەی لە ئازادکردنی کۆزاگاچلی دا. دادگاش تانەکەی قبووڵ کرد و بڕیاری زیندانیکردنی دەرکرد. کۆزاگاچلی هێنرایە دادگا، دوای ئامادەکردنی فەرمانی دەستبەسەرکردن، ڕەوانەی زیندانی مەڕمەڕە کرا.
کۆزاگاچلی لە ساڵی ٢٠١٧ زیندانی کرا، دوێنێ ماوەی سزاکەی تەواوکرد و ئازادکرا بوو.