هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە گولەر یارباسان تونچ سزای زیندانی بۆ بڕایەوە

هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە گولەر یەرباسان تونچ ساڵێک و یەک مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.

لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا لە ناوچەی قلبانی شرناخ بەبۆنەی ڕۆژی تێکۆشانی نەتەوەی لە دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاندراوێک درا و هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە گولەر یارباسان تونچ لەگەڵ چەندین ژنی دیکەدا بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.

گولەر تونچ بە تۆمەتی "لە دژی یاسایی ڕێپێوان، خۆپیشاندان و کۆبوونەوە ڕاپەڕیوە" لە لایەن داواکاری گشتیی قلبان لێپرسینەوەی لێکرا. تۆمەتنامەکە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەدا ئامادەکرا لە لایەن دادگای سزای ئاسڵی قالبانەوە پەسند کرا.

گولەر تونچ بەشداری دادگایی پێشووت لە دادگای سزای ساڵی نەبوو، بەڵام پارێزەرەکەی ئامادەبوو. لە دانیشتنەکەدا کە بە دەستنیشانکردنی ناسنامە دەستی پێکرد، داواکاری گشتی داوای کرد سزای گولەرتونچ بدرێت.

دادگا بە تۆمەتی "لە دژی یاسایی ڕێپێوان، خۆپیشاندان و کۆبوونەوە ڕاپەڕیوە" ساڵێ و سێ مانگ سزای زیندانی بەسەر گولەر تونچ سەپاند.