لە ئێران حەوت ژنە هونەرمەند گۆرانی گوتنەوەیان لێ قەدەغەکرا
حەوت ژنە هونەرمەند لە خوزستان لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بانگهێشت کران و دوای ڵێکۆڵینەوە ئەو ژنانە ناچار کراون بە واژۆکردنی بەڵێننامەیەک بۆ قەدەغەکردنی گۆرانی وتنەوە لێیان.
حەوت ژنە هونەرمەند لە خوزستان لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بانگهێشت کران و دوای ڵێکۆڵینەوە ئەو ژنانە ناچار کراون بە واژۆکردنی بەڵێننامەیەک بۆ قەدەغەکردنی گۆرانی وتنەوە لێیان.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەرنا، دوێنێ حەوت گۆڕانیبیژی ژن و دانیستووی شارۆچکەی بەهبەهانی سەر بە پارێزگای خوزستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ناوچەکە بانگهێشت کران بە مەبەستی لێپرسینەوە.
هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە: "لەدوای ڵێکۆڵینەوە ناچار کراون بە واژۆکردنی بەڵێننامەیەک کە گۆڕانی وتن بە تاک، بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ژنان، ژەنینی ئامێر و بڵاوکردنەوەی چالاکی هونەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لێ قەدەغە کراوە.
ناوی ئەو حەوت ژنە بریتین لە، ئیلاهە ئەحەدی، مەهسان ئیحترامی، نەگین مەنسووری نەژاد، ئازاردخت تاهیرپوور، ڕامیش سەید، موژدە نەسیری و زولفا جەماشیانی."