راگەیەندراوە کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ١٢ی نیسان سەبارەت بە چالاکییە پەروەردەیی و ئاکادیمییەکان، پرۆسەی کاری ئەنجومەنی ژنان و پلانی چالاکییەکان ئەنجامداوە.
لە ئەنجامدا سەرنج خرایەسەر ڕۆڵی پێشەنگانەی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک و هەروەها ئاماژە بە گرنگی کار و چالاکییەکان لەسەر بنەمای فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کرایەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پێویستە ژنان بە ئیرادەی خۆیانەوە بەشداری لە سیاسەت و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بکەن و ئەوەش بنەمای کۆمەڵگای دیموکراتیکە. جەخت لەوەشکرایەوە کە ئەرک و بەرپرسیارێتی ژنان خاوەندارێتی لە پرۆسەی بنیاتنانی دیموکراتیکدا بکرێت و راگەیەندراوە: "بەکۆمەڵایەتیکردنی ئەم بانگەوازە بە مانای زیندوویی بانگەوازەکە و بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک دێت."
ئەم بڕیارانە درا:
*کۆمیسیۆنی ژنان لە هەموو ئەو شارانەی کە تێیدا بەڕێکخستنن دادەمەزرێنن و بەهێزتر دەکرێن.
* لە دوو شاردا کە تێیدا بەڕێکخستنن قوتابخانەی پارتی ژنان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
*کۆبوونەوە و گرووپی کاری ئەنجام دەدەن و بە دروشمی 'ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' و ئایدۆلۆژی ئازادی ژن دەخەنە بەر باسەوە.
* لەو شار و ناوچە و گەڕەکانەی کە تێیدا بەڕێکخستنن، بۆ ماوەی ٣مانگ لە مانگی ئایارەوە کار و چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.