ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، کاتژمێر ١٥:٠٠ لەگەڵ سەرۆککۆماریی ئاکەپەیی تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە.
سەرۆکی دەزگای میت ئیبراهیم کاڵن و جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئەفکان ئالا بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
شاندەکە دەربارەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتییەوە بڵاوکرایەوە، ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"میدیاکارانی هێژا؛
ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە. شاندەکەمان سەرنج و پێشنیارییەکانی خۆی دەربارەی قۆناغی نوێی پرۆسەکە و ئەو شتانەی کە پێویستە لەمەودوا بکرێن، خستەڕوو. لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە هەردوولا پێداگرن لەسەر ئیرادەی درێژەدان بە پرۆسەکە".