وەدات ئایدن لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
سەرۆکی (HEP)ـی ئامەد، وەدات ئایدن لە ٣٤هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی یادکرایەوە.
سەرۆکی (HEP)ـی ئامەد، وەدات ئایدن لە ٣٤هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی یادکرایەوە.
سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەل (HEP)ـی ئامەد، وەدات ئایدن کە ٥ ی تەمموزی ١٩٩١ لە ئامەد دەستبەسەرکرا و تەرمەکەی لە ٧ـی تەمموز لە ناوچەی مادەنی خارپێت دۆزرایەوە، لە ٣٤هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لە بورجی بزینانی سوری ئامەد یادکرایەوە. نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداربوون.
خاوەنداری لە تێکۆشانەکەی دەکەین
پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی ئامەد، جەیلان ئاکچا ڕایگەیاند ئێستە بەرئەنجامی تێکۆشانەکەی دەبینین، لەبەرئەوەی بەکوردی قسەی دەکرد خرایە زیندان، لەبەرئەوەی لە دادگا بە کوردی بەرگریی لە خۆی کرد سزادرا، بەڵام دەستبەسەرداری زمانی کوردی نەبوو، جەختی کردەوە، درێژە بە تێکۆشانەکەی دەدەن و هەزاران ئایدن لە کوردستان لەدایکبووە.
پاشان جەماوەر چوونە سەر گۆڕەکەی ئایدن و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
'درێژە بە ڕێگەکەی دەدەین'
هاوسەرۆکی دەم پارتیی ئامەد، گوڵشەن ئۆزەر ڕایگەیاند وەدات ئایدن کوردێکی شۆڕشگێڕبوو، لەڕێگەی هەقیقەت تێدەکۆشا و درێژە بە ڕێگەکەی دەدەین و هەرگیز لەبیری ناکەین، گوتی: "چەکی بەدەستەوە نەبوو. تاکە تاوانی تێکۆشان بوو بۆ زمانی خۆی. بە بنەماڵەکەی گوتی: "بە زمانی کوردی بەرگرییم لە خۆم کرد، دڵنیام دەمکوژن". بەڵام ئەو نەترسا. بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە و ڕێگەی ئەو، ڕێگەی ئێمەیە".
مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.