جڤاک-ئیکۆلۆژی
دوایین ھەواڵ
-
ئاگرێکی بەرفروان لە سنووری پێجوێن دەکەوێتەوە
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفروان لە هەرێمی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەوێتەوە و بە هۆییەوە نزیکی ٢٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەکە دەسووتێت. -
لە ئامەد ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژی دامەزرا
لە ئامەد، ئیکۆلۆژیست و جووتیار و خوێندکار و ڕۆژنامەنووس و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوە و دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەدیان ڕاگەیاند. -
ئاگرێکی بەفروان لە دارستانەکانی شەمەرەخ کەوتووەتەوە
ئەمڕۆ ئاگرێکی بەهێز لە دارستانەکانی دەوروبەری ناوچەی شەمەرەخ-ی باکووری کوردستان کەوتەوە و تا دێت بەرفراوانتر دەبێت. -
کەوتنەوەی ئاگر؛ ڕووبەرێکی زۆری ژینگەی ئاغجەلەر دەسوتێت
لە گوندی چنارتووی سەر بە شارەدێی ئاغجەلەر بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفروان دەکەوێتەوە، لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی بەرفروان لە ژینگەی ناوچەکە دەسوتێنن و زیانێکی بەرچاویان بەردەکەوێت. -
لە ڕۆژانی جەژندا ٥٨ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە و هەورامانیان کردووە
لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا زیاد لە ٥٨ هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵبجە و هەورامان کردووە. -
لە دێرسیم دژی پرۆژەیەکی کانەبەرد ڕێپێوان کرا
پلاتفۆرمی ژینگە و سرووشتی خۆزات_پێرتاغ سەکسور دژی پرۆژەیەکی کانەبەر کە هەوڵدەدرێت لە ناوچەی خۆزات و پەرتاغ بنیات بنرێت، ڕێپێوانیان کرد. -
زەکی ئیرمەز: ئیکۆلۆژی بۆتان بە سیستەماتیک تاڵان دەکرێت
زەکی ئیرمەز پەرلەمانتاری دەم پارتی ئاماژەی بە تاڵانکردنی سروشتی هەرێمی بۆتان کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بەردەوامە و ئەم پڕۆسەی وەک قڕکردنی ئیکۆلۆژی پێناسە کرد. -
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بە پەیامێک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە پەیامێک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین کە زیاتر خاوەندارێتی لە باوەڕی، زمان و بەهاکانی کۆمەڵگە بکەن." -
هەڕەشە ژینگەیییەکان لەسەر گوندی حەمکا
لە گوندی حەمکای ناوچەی ئەلکە گوندنشینان دژی یاسای بڕینەوەی دارستانەکان لەژێڕ ناوی "گەنج کردنەوە و ئاسایش" کاردانەوەیان نیشاندا و وتیان: "دارەکان سەرچاوەی ژیانی ئێمەیە، بڕینەوەی دارەکان قبوڵ ناکەین." -
هۆنراوەی 'دیرۆک'ی عەلی حەیدەر قەیتان دەکرێت بە کارێکی هونەری
لەسەر هۆنراوەی 'دیرۆک'ی عەلی حەیدەر قەیتان کلیپە- ئەنیمەیشنێک دروستکرا، هۆنراوەکە لەلایەن حەکیم سەفقانەوە دەخوێنرێتەوە و کلیپی ئەنیمەیشنەکەش لەلایەن چەکدار فاڕقینەوە ئامادەکراوە. -
لە عەفرین تاڵان و قڕکردن ژینگە و ماڵی دانیشتووان بەردەوامە
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە درێژەی کارە تاڵانکاری و قڕکردنە ژینگەیییەکانیاندا نزیکەی ٥٥ دار زیتوونیان لە عەفرین بڕیوتەوە و چەندین باخی دیکەشییان ڕیشەکێش کردووە و لەگەڵییدا ماڵ و موڵکی دانیشتوانەکەشییان تاڵان کردووە. -
بەهۆی وشکە ساڵیی و تێکدانی ئیکۆلۆژییەوە عێراق دووچاری کەمی ئاو بووەتەوە
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ی عێراق ڕیاگەیاند کۆگای ئاو لە وڵاتەکەدا بە بەراورد بە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا لە نزمترین ئاستدایە. -
لە کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "باخچەکانی ناو شارو کێشەکانی بەبیابان بوون" کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، بەمەبەستی تیشک خستنەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دیاردەی بەبیابان بوون، کۆڕێک بۆ ئەندازیاری کشتوکاڵی ئەیوب سابر محەمەد ڕێکخرا. -
لە عێراق بە کۆنفراسێکی نێونەتەوەیی پرسی ئاو تاوتوێ دەکرێت
ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەختی عێراق لەبارەی پرسی ئاوەوە کۆنفرانسی پێنجەمی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت. -
تەڤ-ئیکۆ: تێکۆشانی پاراستنی گەل دەگۆڕێت بۆ فۆرمێکی نوێ
تەڤگەری ئیکۆلۆژی کوردستانی ئەوروپا (تەڤ-ئیکۆ)، ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکانی 'کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە' دەستپێکێکی نوێیە و گوتی: "تێکۆشانی پاراستنی گەل دەگۆڕێت بۆ فۆرمێکی نوێ." -
دوا دیمەنەکانی دۆڵی گۆدەرن لە ژێر ڕەحمی پرۆژەی گاپدا
دۆڵی گۆدەرن کە بەهۆی بەنداوی سیلڤانەوە مەترسی ژێرئاوکەوتنی لەسەرە، سەرەڕای زیانەکان، دارەکان لە دوا ساتەکانی شین بوونی خۆیاندان، دەنگەکانی بەهار و دەنگی وێرانکاری لە دۆڵەکەدا تێکەڵ بوون؛ لە لایەک دەنگی حەفارە، لەلایەک دەنگی باڵندە دەبیسترێت. -
گوندنشینان: دەیانەوێت بە ڕاپۆرتی ساختە مێرگ و لەوەڕگاکان لەناوببەن
گوندنشینەکانی پاسووری لە بەرانبەر دانانی وێستگەی وزەی خۆر کە بە ڕاپۆرتی ساختەی چەد (ÇED) دروست دەکرێت، چالاکییان ئەنجام و گوتیان: "هەوڵدەدەن گۆڕەپانە ژیانییەکانمان لە ناوبەرن" و داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکەیان کرد. -
نەخۆشخانەی مشتەنور بەچەندین بەشێ نوێوە خزمەتەکانی دەستپێکردەوە
نەخۆشخانەی مشتەنور دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووە ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ماوەکەی کەمدا درووستکرایەوە و بە کردنەوەی چەند بەشێکی نوێوە بەڕووی خزمەتکردنی گەلدا کرایەوە. -
سروشتی چیایی هەسادین تاڵان دەکرێت
لە چیای هەساندینی ناوچەی پاسور لە ئامەد، ڕێگا بۆ دروستکردنی قەرەقۆل دروست دەکرێت. دانیشتوانی گوندەکان بۆ هۆی زیان گەیاندن بە سروشتی ناوچەکەیانەوە ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا. -
درووستکردنی خانو بە گڵ؛ نەریتێکی کۆمەڵگەیەیی لە کۆبانێ
دایکە واحیدە عەبدۆ حەمۆ ژنێکی ژینگە دۆستە و خاوەنداری لە نەریتێکی دێرینی کۆمەڵگەکەی مرۆڤایەتی دەکات و لە گڵی خاکەکەی خانووی گڵین درووستەکات. -
لە ڕووسیا نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆز کرا
کوردستانیان و دۆستانیان لە زۆربەی شارەکانی ڕووسیا بە دروشمی "رێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە جۆشێکی بەرزەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
لەنجە خورشید: هۆشیاری خاڵی بنەڕەتی پەروەردەیە
لەنجە خورشید جەختی لەوەکردەوە، بۆئەوەی چیتر منداڵان نەبنە قوربانی پێویستە" هەڵمەتی هۆشیاری بۆ منداڵ، خێزان و دام و دەزگاکان بڵاو بکرێتەوە، ئەمەش خاڵی بنەڕەتی پەروەردەیە. -
تەڤ-ئەکۆ: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک مەترسیە لەسەر ئیکۆلۆژی
بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی کوردستان-ئەوروپا (تەڤ-ئەکۆ) دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند، "لەناوبردنی بە ئەنقەستی پێکهاتە ئیکۆلۆژییەکان تاوانە دژی مرۆڤایەتی." -
ژەهر دەڕژێنرێتە ناو ڕووباری مورادەوە
بەهۆی کار وچالاکییەکانی کۆمپانیای کۆزا ئاڵتن لە ناوچەی گیادن، ڕووباری موراد پڕە بووە لە ژەهر و قوڕ. تەنانەت ئاژەڵەکان ناتوانن ئاوی لێبخۆنەوە، کێڵگەکانی ماسی لە ڕووبارەکەدا بەرەو لەکارکەوتن دەچن. -
یەکەم رۆژی کۆڕبەندی ئیکۆلۆژی بەڕێوەچوو
کۆڕبەندی ئیکۆلۆژی کە لەلایەن کەجەدەکە-ئەوە بەڕێوەدەچێت، یەکەم رۆژی کارەکانی تەواوکرد.