ئاگرەکەی ئیزمیر لە سێهەم ڕۆژییدا بەردەوامە

ئاگرەکەی ئیزمیر کە لە گەڕەکەکانی ئۆرهانلی ناوچەی سەفەریحیسار و کویوجاکی ناوچەی مەندەرەسی ئیزمیر کەوتووتەوە، لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە.

کەوتنەوەی ئاگر

ئاگرەکە لە نیوەڕۆی ٢٩ی حوزەیران کەوتەوە و بە خێرایی بەناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە، هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ئاسمان و زەوینەوە بەردەوامن.

بەهۆی بەهێزبوونی ئاگرەکەوە گەڕەکەکانی ئەتاتورک، جمهوریەت و ٤ گوندی ناوچەکە چۆڵکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ٢١کەس کە بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندرووستییان تێکچووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر کراون. هەروەها ڕووبەرێکی زۆری سەوزای و یەکەکانی نیشتەجێبوونی هەرێمەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.