زوانبێرگ پێشوازی لە ئیرادەی ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ کرد

ڕۆجێر ڤان زوانبێرگ کە لەسەر مێژووی ئەفریقا کاری زۆری کردووە و لە چەندین کاری گرنگدا پێشەنگایەتی کردووە، پشتگیری لە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

دکتۆر ڕۆجێر ڤان زوانبێرگ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ لە دوای دەستگیرکردنی هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانەی بۆ کورد و تورک داوە.

پەیامی زوانبێرگ بەم شێوەیەیە:

"ئەو ئیرادە ئاشتییەی کە دوایین سەرهەڵدانی کوردی هێنایە ئاراوە، جێگای شانازییە، بڵاوکراوەی 'کتێبی پلوتۆ' کە لە ساڵی ١٩٨٧من بەڕیوەم دەبرد، لە ١٠ساڵی سەرەتای سەدەی ٢١چەندین کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بڵاوکردەوە. ئۆجالان لەو ڕۆژەوەی کە براوەتە دوورگەی ئیمرالی کتێبی نووسیوە و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانەی بۆ کورد و تورک داوە، هیوادارم پڕۆسەی ئاشتی لە ئەزموونی کاتدا سەرکەوێت. دەبێت هەر دوو گەل ئیتر بتوانن بە ڕۆحێکی دۆستانەوە پێکەوە بژین."