ئیسرائیل چووەتە ناو قونەیتەریەوە، خەڵک دژی گەڕانەوەی داعش ناڕەزایەتیان نیشاندا
هێزەکانی ئیسرائیل چوونە ناو ناوچەی قونەیتەریەوە. دانیشتووانی دەرعاش لەدژی گەڕانەوەی چەتەکانی داعش ناڕەزایەتییان نیشاندا.
هێزەکانی ئیسرائیل چوونە ناو ناوچەی قونەیتەریەوە. دانیشتووانی دەرعاش لەدژی گەڕانەوەی چەتەکانی داعش ناڕەزایەتییان نیشاندا.
ململانێکان لە باشووری سووریا لە زیادبووندان. لە لایەکەوە سەربازانی ئیسرائیل چوونەتە چەند بەشێکی جیاواز لە ناوچەی قونەیتەریەە و لە لایەکی ترەوە لە شارۆچکەی تەسیلی ڕۆژئاوای دەرعا، دژی گەڕانەوەی چەتەکانی داعش خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزێکی سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چووەتە نێو گوندی عەین زیوانی ناوچەی باشووری شارەکە، هەروەها لە تل ئەحمەری ڕۆژئاواش تەقەکراوە. هۆکاری تەقەکردنەکەش هێشتا ئاشکرا نەکراوە. هێزێکی تری ئیسرائیل چووە ناوچەی عەین ئەل بەیزای باشوور و خاڵێکی پشکنینی کاتییان بەر لە کشانەوە دانا.
دوێنێ لە گوندی بەریقا و بیر ئەجەم بەهۆی گولـلەبارانی هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و ڕووبەرێکی گەورە لە دارستان و چیاکان سووتان. لەبەرامبەر ئەوەدا لە لایەنی فەرمیی سووریاوە هیچ وەڵامێک نەدرایەوە.
خۆپیشاندان دژی گەڕانەوەی چەتەکانی داعش
لە دەرعا بە دەیان خەڵکی شارۆچکەکەی تەسیل لە دژی گەڕانەوەی چەتەکانی داعش خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە بوونی چەتەکان هەڕەشەیەکی ئەمنییە، بەتایبەتی بەشێکیان کە چوونەتە ناو دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سووریا.
لەلایەکی ترەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی کاتی سووریادا ١٦ کەس بەهۆی تاوانی تاکەکەسی، هێرشی چەکداری و تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە.