ڕووسیا دەستی بەسەر دوو ناوچەی دیکەی ئۆکرانیادا گرت

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا دەستی بەسەر دوو ناوچەی دیکەدا گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سەربازی ڕۆژانەی ڕووسیا گوندی پیدوبنی هەرێمی دۆنێتسک کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی یەکەکانی ڕووسیاوە. ئەم گوندە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری کوراخۆڤەوە کە لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ەوە ڕووسیا دەستی بەسەردا گرتووە. 

هەروەها ناوچەی سۆبۆلیڤکا لە هێڵی پێشەوەی هەرێمی خارکێڤ کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیاوە، کە ماوەیەکی زۆر بوو هێڵی خۆی لەم هەرێمەدا نەگۆڕیبوو. 

هێزەکانی ڕووسیا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بەتایبەتی لە مانگی ئادار و نیسانی ٢٠٢٥ هەموو ئەو ناوچانەی لە هەرێمی کورسک کە لە هاویندا لەلایەن ئۆکرانیا داگیرکرابوون، سەرلەنوێ دەستی بەسەردا گرتەوە. 

ئەو دەستکەوتانەی لە مانگی حوزەیران بەدەست هاتوون، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە وەک گەورەترین بەرەوپێشچوون دەبینرێت. ئەم دەستنیشانکردنە بەپێی زانیارییەکانی  ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوە لە جەنگ (ISW) ئەنجامدراوە کە ناوەندەکەی لە واشنتۆنە.