هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی سەردانی دەمیرتاش دەکەن

هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری بۆ بینینی سیاسەتمەداری کوردی زیندانیکراو، سەڵاحەدین دەمیرتاش، چوونە زیندانی ئەدرنە.

هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەشاری ئامەد سەلجوق میرزاکلی، چوونە زیندانی ئەدرنە.

هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری، دوێنێ لە زیندانی کاندیرای کۆجالی لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و سەمرا گوزەل کۆبوونەوە.