لە شاری هێلسنکی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز کرا
لە شاری هێلسنکی بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.
لە شاری هێلسنکی بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.
لە شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە لە لایەن تۆڕی پشتیوانی کوردستان، ڕێکخراوە شۆڕشگێڕییەکان، هاوڵاتیانی فینلەندی و کوردەوە ئامادە کرابوو.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ڕۆحی بەرزی شەهیدان دەستی پێکرد. لە ئاهەنگەکەدا وتارەکان بە زمانەکانی کوردی و فینلاندی پێشکەش کران.
هەروەها ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بەشیوەی ئۆنلاین بەشداری لە بەرنامەی پیرۆزباییەکە بوو و هەڵسەنگاندنی کرد. پاشان ئەحمەد دلێر، هونەرمەندی ڕۆژئاوا هاتە سەر شانۆ و گۆرانیەکانی پێشکەش کرد.
بەرنامەکە بە پێشکەش کردنی ئاواز و سەما بەردەوام بوو.