فیدراسیۆنی عەلەوییە عەرەبەکان هێرشی سەر دروزەکانیان شەرمەزار کرد
فیدراسیۆنی عەلەوییە عەرەبەکان لە ئەوروپا (EFAA) ئەو "هێرش و کۆمەڵکوژیی"ـەی لە سوەیدا دژی گەلی دروزی ئەنجام دەدرێت، بەتوندیی شەرمەزار کرد.
فیدراسیۆنی عەلەوییە عەرەبەکان لە ئەوروپا (EFAA) ئەو "هێرش و کۆمەڵکوژیی"ـەی لە سوەیدا دژی گەلی دروزی ئەنجام دەدرێت، بەتوندیی شەرمەزار کرد.
فیدراسیۆنی عەلەوییە عەرەبەکان لە ئەوروپا (EFAA) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدای دژی گەلی دروزی شەرمەزار کرد، دەڵێت: "ئەم هێرشە دڕندانە، نەک تەنها کۆمەڵگەی ئێزدی، بەڵکو کاریگەری لە عەلەوییە عەرەبەکان و مەسیحییەکان و عەرەبی سوننە و کورد و ئیسماعیلییەکان و گەلانی تری سوریا دەکات".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کوشتنی خەڵکی سڤیل و ئاوارەکردنی زۆرەملێ و زەوتکردنی ماڵ و موڵک و تێکدانی شوێنە پیرۆزەکان بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی دادەنرێت، دەڵێت: "هەر دەوڵەت و ڕێکخراو و لایەنێکی نێونەتەوەیی بەرانبەر ئەم دڕندەییە بێدەنگ بێت، هاوبەشی تاوانەکانە".
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتی دیموکراتیک کراوە، دەستبەجێ ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و کۆمەڵکوژی سەر دروزەکان بوەستێنن، تاوانباران دادگایی بکرێن و قوربانیان بپارێزرێن، ئەگەر نا ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژی تر دەکرێتەوە.
لەکۆتاییدا دووپاتکراوەتەوە، ئەم تاوانانە شەرمەزار دەکەن و تێکۆشانی یاسایی و سیاسیی درێژە پێ دەدەن، دەڵێت: "گەلی دروزی تەنها نین و پشتگیری لە تێکۆشانەکەیان دەکەین".