جیهان
دوایین ھەواڵ
-
گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست: رامان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان هیوامان پێدەبەخشێت
گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست باسیان لەوەکرد، گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەر ئاپۆ پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەییە و وتیان: "رامان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هیوامان پێدەبەخشێت. پێویستە لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێکەوە تێبکۆشین". -
بۆیەکەم جار بە مووشەکی ئەمریکی خاکی رووسیا کرایە ئامانج
لە شەڕی ئوکرانیادا بۆ یەکەمجار بە موشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی خاکی رووسیا بۆردومان کرا. رووسیاش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە. -
مافناس گەیسوید: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان فاکتەری گرنگ و سەرەکییە لە چارەسەریدا
مافناسی ئەڵمانی هایک گەیسوید گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆی وەک "پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤ" پێناسەکرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کورد فاکتەرێکی زۆر گرنگە". -
ڕوسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا: وەڵامی پێویستمان دەبێت
مۆسکۆ لە بارەی ڕێگەپێدانی جۆ بایدن بە ئوکرانیا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی لە دژی ڕوسیا بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەدا، وەڵامی پێویستییان دەبێت. -
لە نەمسا، ڕاستڕەوە توندەکان لەپێکهێنانی حکومەتدا بەشدارییان پێنەکرا
لە نەمسا بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕێککەوتنێکی سەرەتایی هاتەئاراوە. پەرلەمان بۆ یەکەمجار بە هاوپەیمانی٣ لایەن پێکدەهێنرێت، لایەنی ڕاستڕەوە توندەکان لە هاوپەیمانیەکە بەشدارییان پێنەکرا. -
لە لیڤەرپوول سەید ڕەزا و هاوڕێانی بەبیر هێنرانەوە
لە لیڤەرپوول سەید ڕەزا و هاوڕێانی کە ٨٧ ساڵ پێش لەسێدارە دران، لە لیڤەرپوول یادیان کرایەوە و پەیامی "ئیمە تێکۆشانی شکۆمەندانەی سەید ڕەزا پەرە پێدەدەین. ئەم ڕژێمە فاشیستە ڕەگەزپەرستە بە دڵنیاییەوە هەڵدەوەشێتەوە" ڕاگەیەندرا. -
وتەبێژی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا: لەبارەی حەماسەوە هۆشداری دەداتە تورکیا
دوای ئەو بانگەشەیەی کە باسکراوە، بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە تورکیا نیشتەجێ دەبن، واشنتۆن لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند؛ هۆشداری دەدەن بە ئەنقەرە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەماس نابێت هاوشێوەی پێشوو بەردەوام بێت. -
کارامووس: لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت
ئەحمەد کارامووس هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند؛ گۆشەگیری لەسەر بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە و وتی: "لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت. بەدەیان هەزار کورد لە کۆڵن وتیان؛ عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی ئێمەیە." -
لە غەززە ٧٦ کەس کوژران و هێرشەکان لەسەر لوبنان زیاد بوون
لە هێرشەکانی سەر غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٦ فەلەستینی گیانیان لە دەستداوە و ١٥٨ کەسیش بریندار بوون. -
دۆخی نوێ لە شەری ئۆکرانیا؛ خاکی رووسیا بە مووشەکی ئەمریکی بۆردومان دەکرێت
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کە دوو مانگ ماوە ئەرکەکەی تەواو بێت، رێگەی بە ئوکرانیادا کە موشەکی ئەمریکی لە دژی رووسیا بەکاربهێنێت. -
گەل لە گۆڕەپانی کۆڵنەوە: بژی سەرۆک ئاپۆ
کوردان لە بەرەبەیانەوە روویانکردووەتە گۆڕەپانی گردبوونەوەی کۆڵن، کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. -
'بۆ شکاندی گۆشەگیری دەبێت لە ڕێپێوانی کۆڵن بین'
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر سەرنجی خستەسەر گرنگی ڕێپێوانی گەورەی کۆڵن و وتی: "بۆ شکاندی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ پێویستە هەموومان لە کۆڵن گردبینەوە." -
AGIF: لە دژی گۆشەگیری و شەڕ، ١٦ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵن کۆببنەوە
AGIF بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی مانگی شاری کۆڵن کە لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی و سیاسەتەکانی شەڕە، بانگەوازی بەشداربوونی لە هەر کەسێک کرد. -
بۆ ڕێپێوانی کۆڵن ئامادەکارییەکان بەردەوامە
لە شاری فرانکفۆرت بۆ ڕێپێوانی کۆڵن کە لە ١٦ی مانگدا بەرێوە دەچێت بڵاوکراوە و زانیاری بڵاوکرایەوە. -
تەڤ چاند ئەوروپا ئاوازێکی نوێ بەناوی ' لە قادانە' بڵاوکردەوە
تەڤ چاند ئەوروپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئاوازێکی نوێی بە ناوی "لە قادانە" بەرهەم هێناوە. -
لە برلین گەنجان چالاکییان ئەنجامدا
گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست لە برلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دژی شەڕ، چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا. گەنجان پانکارتیان لە پەیکەری مۆلیکول هەڵواسی. -
لە ئەمریکای لاتین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کامپینێک دەستپێکرا
لە ئەمریکای لاتین چەندین دامەزراوە، ڕێکخستن و کەسایەتی ناودار، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کامپینی کۆکردنەوەی واژۆییان دەستپێکرد. -
دی سانکتیس: لەپێناو چارەسەریدا دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
سکرتری نەتەوەیی یەکێتی پارتیزانانی ئیتالی فابریزیۆ دی سانکتیس رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێبەر ئاپۆ بتوانێت لە چارەسەری پرسی کورددا رۆڵی خۆی بگێڕێت دەبێت ئازاد بکرێت و بتوانێت لەگەڵ هاوڕێ، ئەندامانی پارتەکەی و گەلەکەی لە دیالۆگدا بێت. -
بانگەواز بۆ بەشداری لە رێپێوانی ١٦ی تشرینی دووەم: دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت
ناوەندی کولتور و هونەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەوروپا لەپێناو بەشداری لە رێپێوانەکەی ١٦ی تشرینی دووەم کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی راگەیاند. -
ئاتالای: بە بەشداریمان لە کۆڵن دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر دەکەین
نەجدەت ئاتالای وتەبێژی کۆمیتەی سویسرای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان وتی، "لە کۆڵن وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ بدەینەوە. چەندە بەهێزبین ئەوەندە دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز دەکەین." -
دەستدرێژیکردنە سەر زیاتر لە ١٠٠ مێرمنداڵ لە کلێسادا دەشاردرێتەوە
دەرکەوت زیاتر لە ١٠٠ مێرمنداڵ لە کڵێسایەکی بەریتانیدا دەستدرێژییان کراوەتە سەر و ئەم دۆخە شاراوەتەوە. تاوانبارەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەبێ ئەوەی سزا بدرێت گیانی لەدەستداوە. -
موزیکژەن وێکەر: ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادی بۆ کوردستان!
کۆنستانتین وێکەر موزیکژەنی ئەڵمانی ڕایگەیاند؛ گەلی کورد پێویستی بە پشتیوانی نێونەتەوەیی هەیە وەک چۆن بۆ نیلسۆن ماندێلاکرا، دەبێت هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ئۆجالانیش دەست پێ بکەین." -
لە کەنەدا چالاکیی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' بەڕێوەچوو
لە تۆرنتۆ کە یەک لە شارە گەورەکانی کەنەدایە، بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ رژانە شەقامەکان. -
پێویستە کوردستانیان ١٦ی تشرینی دووەم بەرەو کۆڵن بچن
چالاکوانان ڕایانگەیاند ١٦ی تشرینی دووەم بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەکەی شاری کۆڵن دەبن و داوایان لە هەموو کوردستانیانی نیشتەجێی ئەوروپا کرد، بەبەشدارییان جارێکی تر لە کوڵن داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز بکەنەوە. -
کۆنگرەی گەل: لە ١٦ی تشرینی دووەم وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکانی سەر گەل دەدەینەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند: "لە ١٦ی مانگ لە شاری کۆڵن، وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکانی سەر گەل دەدەینەوە. ١٦ی تشرینی دووەم دەکەینە ڕۆژێکی مێژوویی."