دوران کاڵکان ئەندامی ئاکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا هەبەردا هەڵسەنگاندنی بۆ پەیامە ڤیدیۆیییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٩ی حوزەیران بڵاو کرایەوە، کاریگەرییەکانی مەراسیمی لەناوبردنی چەکەکانی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆمیسیۆنێک کە بڕیارە لە پەرلەمانی تورکیا دابمەزرێت، سیاسەتی ڕۆژانە، ڕۆژووی گەورەی مەردنی ١٤ی تەمموز و شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە ١٣هەمین ساڵی خۆیدایە، ئەنجامدا.
هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم شێوەیەیە:
"سەرەتا بە ڕێزدارییەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، ٩ی تەمموز بەڕاستی ڕۆژێکی مێژوویی بوو، ٢٦ ساڵ و ١٠ ڕۆژ جارێکی تر بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ و بینینی ئەگەرچی بە ڕێگەی ڤیدیۆیی بوو، جۆشێکی بەخشی، هەموومانی دڵخۆش کرد، هەروەها ئێمەیش بە جۆش بووین، بە جۆش و گرنگ بوو، ئەمە دەرئەنجامی تێکۆشانی ٢٦- ٢٧ساڵانە، ئەنجامی جیاواز دروست بوون. هەروەها لە ڕۆژەڤدا گەیشتە لوتکە.
بێگومان هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان لەبەردەمدایە. نابێت تێکۆشان بوەستێت. دەبێت بەردەوام بێت. بەڵام ئەنجامێکی گرنگی بەدەست هێناوە. ئەمەش دەرئەنجامی هەڵمەتی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. هەم ئاستی هەڵمەتەکە و هەم ئەو تێکۆشانەی کە ٢٧ساڵە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت، جارێکی دیکە پشتڕاستی کردەوە. پشتڕاستی کردەوە کە بە فێرۆ نەچووە. پێویستە هەمووان بەمە دڵخۆش بن. ماندووبوونیان و هەوڵەکانیان بێ ئەنجام نەبووە. ئەنجامەکان گرنگن، ئەمامە بە ڕوونی دیارن.
دەتوانم ئەمە بڵێم: "ئێمە وەک بزووتنەوەکە، وەکوو گەل، من و هەموو هەڤاڵانم، ژن و پیاو، هەمیشە باوەڕمان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئێمە قەت بە وشکی و بەردەوامی سەیری سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیمان نەکردووە و بە ڕوانگەی زیادەڕۆییانەی هەندێک کەسان فریومان نەخواردووە. بێگومان ئەمە کاریگەری خۆی هەبوو، بەڵام قەت بێ هیوایی و نائەمنی لەسەر ئێمە دروست نەکردووە. لەم بوارەوە شەهیدەکانمان زۆرترین باوەڕیان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. ئێمە هەمیشە لە دڵەوە باوەڕمان بەم شتە هەبوو. ئەگەر ئەمە نەبوایە، لەم هەلومەرج و دۆخەدا تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بەڕێوە نەدەچوو. نە ڕێبەر ئاپۆ دەیتوانی بەرخۆدانی لەو شێوەیە بکات، نە ئەوانەی لە دەرەوەن، نە ئێمە و نە گەریلاش دەیتوانی بەرخۆدان و تێکۆشان بەڕێوە ببەن. ئەگەر باوەڕیەتێکی وەها نەبوایە، تێکۆشان لەسەر هێڵی شەهید بوون بەڕێوە نەدەچوو. ئەو هەموو گەنجە دەستبەرداری هەموو شتێکیان نەدەبوون و نەدەچوونە شاخ و بەشداری گەریلا نەدەبوون. هەروەها بوێری و فیداکاریش نەدەبوو.
بەم بۆنەیەوە دەمەوێت باسی ئەوە بکەم. متمانەمان بە فیڕۆ نەڕۆیشتووە. هیوا و متمانەمان کە ئێمە بە تێکۆشان سەربکەوین و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ سەردەکەوێت، بەفیڕۆ نەڕۆیشتووە.
بەرخۆدێرەکانی زیندان ئەوەیان فێرکردین. لە هەقیەکانەوە دەستیپێکرد و شەهیدانمان ئەوەیان فێرکردین. ناتوانم بڵێم لە ئێستا بەدواوە سەرکەوتنی گەورە ڕوودەدەن. ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە با بڵێین پێشکەوتنە سەرەتاییەکانن. پێشکەوتنە سەرەکییە گەورەکان لێرە بەدواوە دێن.
بەم بۆنەیەوە دەمەوێت بڵێم: ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی کە دەتوانن ٢ـی ئاپ وەکو جەژنی گوڵ پیرۆز بکەن. پێویستە ٩ـی تەممووزیش بەم شێوەیە لێ تێبگەین. گەلی ئێمە بە فرمێسکی دڵخۆشی کاردانەوەیان نیشاندا و کاریگەرییەکەی تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە. هەمووان بە دەیان و سەدان جار تەماشای دەکەنەوە. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە: "منیش زۆرجار تەماشام کردووە. هەر کاتێک سەرلەنوێ تەماشای دەکەیت، وەکو ئەوەی جاری یەکەمت بێت جۆشوخرۆش دەتگرێت. سەرچاوەیەکی لەو شێوەیە دەئافرێنێت. لە ڕووی ناوەڕۆکەوە، بەردەوامی بانگەوازەکەی ٢٧ـی شوبات و ڕاگەیاندراوەکانی دوای ئەون. پێویستە لەڕووی ناوەڕۆکیشەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. تێر و پڕە. ئێمە چیمان کردووە، بۆچی کردوومانە و پێویستە چی بکەین بە شێوەیەکی جەوهەری و تێگەیشتوو نیشانی دەدات .
ئەمە هێزی تەڤگەری ئاپۆیی نیشان دەدات. ئاپۆ پێی دەڵێت تەڤگەری هاوڕێیەتی کۆموناڵیست. هەرخۆی کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک داناوە و کۆموناڵیزمیش پێشدەکەوێت. ئەمە بە فراوانی درکی پێ دەکرێت.
پاشان، بەو بۆنەیەوە پێویستە بڵێم: بەڵێ، ئەمانە لە ئیمرالی ڕوویاندا و پێویستە بە بچووکی نەبینین. بەڕاستی جۆشوخرۆشێکیشی ئافراندووە. ئەمانە پێشکەوتن و هەنگاوی گرنگی مێژوویین. پێویستە هەمووان لەسەر ئەوە سووربن: ٢٧ ساڵ لەمەوبەر، ٢٦ ساڵ لەمەوبەر، لە ٢٩ـی حوزەیرانی ١٩٩٩ـدا کاتێک دادگای ئیمرالی سزاکەی بڕیەوە بیرتان لە چی دەکردەوە؟ ئێستا ئێمە لە کوێین؟ هیچ کەس هیوا و چاوەڕوانی نەبوو.
تەنانەت منیش هەرگیز ساڵی ٩٩ لەبیرناکەم. بەتایبەت دوای ئەوەی دادگا سزاکەی دەرکرد، هەندێک کەس هەبوون لەبەرئەوەی لە ماوەی بەرخۆدانی ئیمرالی کەوتنە نێو پرۆسەیەکی نوێوە، ئێمەیان بە شێتی تاوانبار و تۆمەتبار دەکرد. هەندێکیان پەشیمان بوونەوە. بەڕاستی نیازیشیان زۆر پاک بوو. دەیانوت، "هەموو شتێک لەدەستدەدەن." بەڵام ئەوەی بووەتە هۆی لەدەستدان و دەستکەوت، کێ لەدەستی داوە و کێ قازانجی کردووە، لە ئێستادا بەباشی دەبینرێت و بەرهەمەکانی دەردەکەون. زۆر بە ئاشکرا دەبینرێت. لەم ڕووەوە زۆر زۆر گرنگە. بەڵام ئەمەش ڕاستییە: ئەم هەموو پێشکەوتنە ڕوویاندا و ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەکە بەڕێوەدەبات. ڕامان و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمە بەڕێوە دەبات. گەر پرۆسەکە پێشکەوێت و بگاتە ئەنجام، بێگومان لەڕێی ڕێبەر ئاپۆوە بەدیدێت. تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت بیگەیەنێتە ئەنجام. ئەمە پرۆسەیەکی ٧-٨ مانگەیە و جارێکی تر پشتڕاست بووەتەوە.
بەڵام کاتێک سەیری هەلومەرجی ئیمرالی دەکەین، ئەوە نابینین. ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی هێندە گرنگی هێنایە پێشەوە. لای هەمووان هیوا و جۆشوخرۆشێکی دروستکرد. بەڵام مامەڵە و هەڵوێستی دەوڵەت لەبەرامبەر کەسێک کە ئەنجامداوە، بەڕاستی درکی پێ ناکرێت. گۆڕانکارییەکی جددی دروستنەبووە. سیستەم، سیستەمی ئیمرالی بەردەوامە. بارودۆخی بەبارمتەگرتن هێشتا بەردەوامە.
بەڵێ، دیمەنێک پیشاندرا. بەڵام هێشتا مسۆگەریی یاسایی بوونی نییە، بەردەوامییەکەی بوونی نییە و بەپێی پێویست نییە. ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت کاربکات. بەڵام ئەگەر هەندێک دەرفەتی هەبوایە، دەیتوانی سەد ئەوەندەی بکات. بەڵام هەمیشە ئاستەنگ دروستدەکەن. بەڵێ وەزیری داد سبەینێ دووبارە لەگەڵ شاندی ئیمرالی کۆدەبێتەوە. مەگەر پێویستە هیوامان هەبێت؟ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، "مافی هیوا لە ڕۆژەڤی ئێمەدا بوونی نییە، بیر لە شتێکی وا ناکەینەوە." ڕاپۆرتێکیان پێشکەشی ئەنجوومەنی ئەوروپا کردووە. هەر خۆی لە بابەتەکانی تورکیادا بوونی نییە. کەمێک شەرمە مرۆڤ ئەو قسەیە بکات. هیچ نییە و هەرخۆی بوونی نییە. بەڵام ئەم شتانە دەگۆڕێن. ئێمە لە پرۆسەیەکی نوێداین، پێی دەڵێن پرۆسەی گۆڕانکاری. واتا لە هەمووی زیاتر ئەم بابەتانە دەگۆڕێن. واتا، ئاخۆ ئەو بابەتانە دەگۆڕێن یان نا؟ لەجێی ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە دەڵێن، "ئەوە لە بابەتەکانی ئێمەدا نییە." بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
لەم ڕووەوە، واتا هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت و وەکو پێشوو لە جەوهەریدا هیچ گۆڕانکارییەکی نوێ ڕووینەداوە. ئەمە بارودۆخێکە کە پێویستە قبووڵ نەکرێت. من لەو ئاستەدا نیم، بەڵام دەمەوێت بڵێم، پێویستە تەنها بەم دیمەنە نەڵێین تەواو هەموو شتێک چارەسەر بووە. بەتایبەت گەلی وڵاتپارێزی ئێمە، ژن، گەنج و هاوڕێیانمان با وا بیرنەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەش با بڵێم، پێویستە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بخەینە پێش هەموو تێکۆشانەکانمانەوە، بیکەینە بنەما و بە ڕێ و ڕێبازی دەوڵەمەندتر برەوی پێبدەین. لەبەرئەوەی تێکۆشان تەنها بەم شێوەیە سەردەکەوێت. سەیرکەن، کۆتا سەرکەوتنیشمان بە تێکۆشان مسۆگەر دەکەین.
ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا ئازادی تاکەکەسی و ئازادی کۆمەڵگە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئێمە لەسەر ئەم بۆچوونە دەبین. ئەمە تێڕوانینێکی فەلسەفییە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە بەم شێوەیە مامەڵەی کردووە. بەڵام ئێستا، لەو هەلومەرجانەدا دەمانەوێت بەشی یەکەمی ئەم فۆڕمولاسیۆنە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. گەر بەشی یەکەمی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە ڕێ بۆ دووەمیش خۆشدەبێت. واتا، ئەگەر تاک ئازاد ببێت، کۆمەڵگەش ئازاد دەبێت. پێویستە ڕێ بۆ ئازادی جەستەیی تاکەکەسی خۆشبکرێت و هەنگاو بنرێت تاوەکو ئازادیی کۆمەڵگە بەرەو پێش بچێت. تەنها بەم شێوەیە دەبێت. هەرخۆی ئاشکرایە ئەوە کێیە، مەگەر وا نییە؟ پێویست ناکات بوترێت، ئەوە گوزارشت لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات.
بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، هەمووان هەموو جۆرە داواکارییەک دەکەن. پرۆسەیەکی سەرکوتکراو هەیە. پێی دەڵێین پرۆسەیەکی دە ساڵە، تەنانەت سەد ساڵە هەیە و بۆ کورد سەد ساڵێکی ئازاربەخش بوو. سەد ساڵێکی هەرە دژوار بوو. واتا، سەد ساڵێکی لەو شێوەیە لە مێژووی کورددا هەرگیز نەبینراوە. لە ئەنجامدا ئەم دەوڵەتە ئەمەی بەسەر کورد هێنا. بەڵام کۆمەڵگەی تورکیاش شتێکی جیاوازتر لەمەی بەسەر نەهاتووە. وتیان با ئەمە بەسەر کورد بهێنین. کاریگەرییەکی هاوشێوە لەسەر تورکیاش دروستبوو. کۆمەڵگەی تورکیا هەمیشە زوڵم و زۆرداریی بینیوە. واتا، لەژێر زوڵم و زۆرداری قورسدابووە. لایەنە فاشیستەکان هەمیشە لە بەڕێوەبردنی تورکیادا سەردەست بوون. پێویستە ئەم کۆمەڵگەیە ئازاد ببێت. بۆ ئەمەش گەلێک خواست و داواکاری هەن. بەڵام خاڵێکی گرنگ هەیە کە ڕێگە بۆ هەموو چارەسەرەکان خۆشدەکات و بەدیهێنانیان مسۆگەردەکات. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. هەندێک دەڵێن، "مەگەر شتیوا دەبێت؟ بە ئازادیی کەسێکەوە دەیبەستنەوە." بەڵام هەندێک جار، کەسێک گوزارشت لە کۆمەڵگەیەک دەکات. کۆمەڵگەیەک دەتوانێت لە هۆش و دڵی مرۆڤێکدا بێتە گۆ. ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە بەم شێوەیە بوو.
ئێستا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ خاڵی سەرەکی هەموو ئازادییەکانی کوردستان و تورکیایە. هەموو داواکارییەکانی دیکە لەسەر ئەو بنەمایە جێبەجێ دەکرێن. لەبەر ئەمەش دەبێت هەمووکەسێک چارەسەری بە ڕوونی ببینێت. با هەمووکەسێک داواکارییەکانی بڵێت و دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئامانجی سەرەکی داواکارییەکانیان ببینن.
دەربارەی مەڕاسیمەکە
١٩ی تەمموز وەک خاڵیکی لە دایکبوونەوە بوو؛ بۆ ئێمە مێژووییەکی گرنگە. پاشان ١١ی تەمموز ئەوەی تەواو کرد. دەمەوێت سەرەتا ئەوە بڵێم؛ هەموو ئەو هاوڕێ ژن و پیاوانەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆیان بە سەرکەوتویی جێبەجێکرد پیرۆز دەکەم. واتە ئەوان هەڵوێست، تەڤگەر و خەباتێکی زۆر سەرکەوتو و بە دیسپلینیان نیشان دا کە بە تەواوی بە پێی میلیتانی فیدای ئاپۆیی بوو.
دووەم، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەوکەسانە بکەم ڕەنجیان لەم خەباتەدا داوە. بە ڕاستی کارێکی زەحمەتبوو. هەمووکەسێک قەدری دەگرێت. لە ناوچەکانی دیکەش ڕوویدەدا، هێشتا هیچ مسۆگەرێیەکی یاسایی نییە. هەمووکەسێک لە هەمووشتەکاندا بەشدار دەبێت. زۆر شتی ترسناک هەبوو. سەرەڕای هەموو ئەمانە، هەوڵدانێکی بە دیسپلین، ڕێکخستنی و گرنگ ئەنجام درا. هەمووکەسێک ڕەنجی دا، ڕۆڵێکی هێژایان گێڕا و بەشدارییانکرد.
پەدەکە، بەڕێوەبەری و کارمەندانی بەشدارییانکرد. سوپاسی ئەوانیش دەکەم. دەمەوێت ئەمە بڵێـم: واتە بە تایبەتی بۆ ڕاگەیاندنی تەڤگەر. تەڤگەرەکەمان ڕاگەیاندراوێکی دا، لەبەر ئەو ڕووداوانەی لە لای ئێمە ڕوویدا، بە شێوەیەک ڕانەگەیاندرا. نەمانتوانی بە تەواوی بەشداربووان ڕاگەیەنین؛ هاتن و بەشداربوون. هەندێک لەوانەش بانگهێشتمانکردبوون، بەشدارنەبوون، بە تایبەتی ئەندامانی ڕاگەیاندن.
وا نەدەبوو. بانگەوازەکەی زیاتر لە لایەن ئێمەوە کرا. لەسەر بانگەوازەکەی ئێمە نەک دەیان، بەڵکو سەدان کەس، ئەندامانی ڕاگەیاندن و سیاسەتمەدار لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە هاتن، بەڵام بەوجۆرەی دەخوازرا بەشدارنەبوون، ئەوەمان جێبەجێنەکرد. جارێکی تر بەناوی تەڤگەرەوە داوای لێبوردنیان لێدەکەم. بۆ ئێمە نەگونجا. پێویستە لێمان ببورن، ویستمان بەشداری بکەن، بەڵام دیارە هەلومەرجەکان ڕێگەیان پێنەدەدا. دۆخی ئێستا هێشتا لەو ئاستەدا نییە، با وا بڵێین. واتە ئاستەنگەکان لابراون، بەڵام توانیمان لەم ئاستەدا ئەنجامی بدەین. چونکە یەکلایەنە نەبوو. بە ڕاستی شتێکی وەها بوو کە هێز بە هەموو بەشداربووان بدات. کاتێک ئەمە لە سەرەتادا پێشنیار کرا، ئێمە باوەڕمان پێی بوو. گوتمان هەموو ئەوکەسانەی بەشداربوون، بەشدارییان کرد و ڕەنجیان دا سەردەکەون. چونکە کارێکی چاکبوو، کارێکی ئەرێنی بوو. کەس زیان لەمەدا نابینێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش نیگەرانی، دوو دڵی و نیگەرانی زۆر هەبوو. بەتایبەتی لەلایەن نەیارەکانمانەوە. ئەم هەڵوێستەیان نیشان دا و زۆر بە ئاگاداری لێی نزیک بوونەوە.
ئایا دەکرێت بڵێین ئەوان بە تەواوی گرنگی و کاریگەرییە ئەرێنییەکانیان نەبینووە؟ یان بڵێین هێشتا ئامادە نین بۆ ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە، چ لە ڕووی تێگەیشتن و چ لە ڕووی سیاسەتەوە؟ بەڵام نەمانتوانی بە تەواوی ئەنجامی بدەین. دەبێت هەمووکەسێک ئەمە بزانێت و بە هۆشیارییەوە پێشوازی لێبکەن.
گەریلاکان چییان نیشان دا؟ هەمووکەسێک هەڵیدەسەنگێنێت، ئەمە دیارە. هیچ زۆرداریی و کاریگەرییەک نەبوو. هەمووکەسێک بە دەستپێشخەری خۆی بەشداربوو. ڕێکخستن، دیسیپلین، هەڵوێست و شێواز دیارە. تەنها شتێک ئەوانی خستە جووڵەوە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەو هۆشیارییەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادیی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیای لە دڵیاندا چاند. ئەوکەسانە لەبەر باوەڕ و وابەستەبوونیان بە ئازادیی کورد و دیموکراسیی تورکیاوە ئاوا هەڵسوکەوتیان دەکرد. فیداکارییەکی مەزنیان ئەنجام دا. فیداکارییان ئەنجام دا. واتە دەبێت هەمووکەسێک قەدری ئەمە بزانن.
هەندێک بازنە قەدری دەزانن و حەقی خۆی دەدەن، بەڵام ئەمە بەس نییە. بە ڕاستی دەبێت بە تەواوی بدرێت. ئەمە زۆر گرنگ بوو. ڕۆژێکی مێژوویی بوو؛ ڕۆشتە مێژووەوە. هەڵوێست و ڕاستی گەریلاکانی ئاپۆی کوردی نیشان دا.
ئەوە ڕێکخستنبوونە. ئەو هۆشیارییە ڕێکخستنییە لە هۆشیاری ئەوانەوە سەرچاوە دەگرێت. نەک وەک هەندێک دەڵێن، نە فریودراون و نە بە زۆر براونەتە ئەوێ. بە هۆشیاری و متمانەی تەواوەوە مامەڵەیان دەکرد. ئەو هەڤاڵانەی بەشداری مەراسیمەکە بوون هەڵنەبژێردران. هەندێکیان لە ئاستی یەکەکاندان. بەڕێوەبەری و بەشێک لە هەڤاڵان زیاد کران. بە تایبەتی هەڵنەبژێردراون. هەر هێزێکی گەریلا بچێتە ئەوێ، هەر هێزێک لە چیا بێت، دەتوانێت هەمان هەڵوێست نیشان بدات. دەتوانن بە هەمان شێوە مامەڵە بکەن. هەڤاڵەکانمان لەوێ تەنها نوێنەرایەتی خۆیان نەدەکرد. گوزارشتیان لە گەریلا ئازادەکانی کوردستان دەکرد. ئەوان گوزارشتیان لە گەریلاکانی پەکەکە، گەریلاکانی ئاپۆی دەکرد. بە ڕاستی ئەوان وەک گوزارشتکردن دەرکەوتن.
ئەمە بینرا هۆشیاری و باوەڕێک هەیە. لە بەرزترین ئاستدایە. لە لایەکەوە وەک ئەوەی نییە هەندێک کەس هەوڵدەەن نیشانی بدەن، ئەوان کوێرانە چەکیان هەڵنەگرتووە. ئەوان عاشقی چەک نین. چونکە چەکەکانیان لە دڵیان پێچاوە و بەپێی ویستی خۆیان چوونەتە چیاکان... واتە بەمجۆرە نییە. بە پێچەوانەوە بۆ ئامانجێکی گەورەتر هەر دووشتەکەیان ئەنجام دا. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، "ئەگەر بۆ ئامانجێکی مەزنتر نەبووایە، ڕشتنی دڵۆپێک خوێن بۆ ئێمە تاوانە". ئەم فەلسەفەیە قبوڵ دەکەن. تەواوی زیهنیەتیان بەم تێگەیشتنە لە قاڵب دەدرێت. دەبێت ئەمە تێبگەن.
ئەمەیان بە هەمووکەسێک نیشان دا. واتە کاتێک پەکەکە و گەنج، کچ و کوڕانی کورد ڕۆشتنە چیاکان و چەکیان هەڵگرت، ئەوە نەبوو بۆ ئەوەی خەریکی دوژمنایەتی کوێرانە بن، نە بۆ ڕشتنی خوێنبوو نە لە بێزاریی بوو. ئەوان ئەمەیان بۆ ئامانجێکی مەزن و شایستە بینی و وەهایان کرد، هەرهەنگاوێکیان فیداکاریبوو. پێویستە لەم ئامانجە تێبگەین. دەمەوێت ئەمە بڵێم.
چی وایکرد ئەم خەڵکە ٤٧ ساڵ چەک هەڵبگرن، بچنە چیا، لە هەلومەرجی زۆر سەختدا تێکۆشانی بوێرانە و فیداکاری ئەنجام بدەن؟ ئەگەر ئەمە خۆی دروستبووبێ، یان بۆ شتی ئاسان دروستبووبێ، فەرموون با هەندێک کەسی تر تاقی بکەنەوە و بیبینن. ئەمانە نین، کەس ناتوانێت ئەمە بکات. بۆیە دەبێت ئەو ئامانجە شایستە ببینین سەریهەڵداوە. دەبێت حەقی ئەم گەریلایانە بدەین.
لە لایەنی مێژووییەوە دەبێت حەقی شەڕی گەریلا و بەرخۆدانی ٤٧ ساڵەی پەکەکە بدەین. ئەمە ئازادی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بوو. دەیانەوێت لێرەدا دووبارە باس لەم بابەتە بکەنەوە:
نوێ دەبێتەوە...