بە درۆن هێرشکرایەسەر کێڵگەیەکی نەوت لە دهۆک
بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەسەر کێڵگەی 'نەوتی تاوکێ' لە سنووری زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک.
بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەسەر کێڵگەی 'نەوتی تاوکێ' لە سنووری زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک.
بە پێی زانیارییەکان، كەمێك پێش ئێستا بە درۆنێكی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە کێڵگەی نەوتی تاوكێ لە سنووری زاخۆ. هاوکات، هەر هەر ئەمڕۆ درۆنێكی بۆمڕێژكراو لە سنوری هەولێر كەوتە خوارەوە.
شایەنی باسە، پێنج ڕۆژە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردووە و تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاڕاستەكردنی ئەو درۆنانە ڕانەگەیاندووە.