فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی لە سەنەگاڵ هێنا
فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی خۆی لە سەنەگاڵ هێنا و بەم کۆتایی هێنانە بنکە هەمیشەییەکانی فەرەنسا لە ئەفریقای ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا کۆتایی هات.
فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی خۆی لە سەنەگاڵ هێنا و بەم کۆتایی هێنانە بنکە هەمیشەییەکانی فەرەنسا لە ئەفریقای ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا کۆتایی هات.
فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی خۆی لە سەنەگاڵ هێنا. لە مەراسیمێکی فەرمیدا کە سەرۆک ئەرکانی سەنەگاڵ و فەرماندەی هێزەکانی فەرەنسا لە ئەفریقا، دامەزراوەی سەربازیی فەرەنسا لە داکاری پایتەخت و بنکەی ئاسمانی لە فڕۆکەخانە ڕادەستی دەوڵەتی سەنەگاڵ کران.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پرۆسەی بەردەوامی فەرەنسا لە ئەفریقا لە ساڵانی ڕابردوو سەیر دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە فەرەنسا بنکەکانی خۆی لە مالی، بورکینافاسۆ، نیجەر، چاد، کەناراوەکانی عاج و گابۆن بە شێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی پێ هێنا و هەندێکیانی کردووە بە ناوەندی پەرەوەردەی هاوبەش.
کشانەوەی فەرەنسا لە سەنەگاڵ لە مانگی ئاداری ٢٠٢٥ دەستی پێکرد و هەنگاو بە هەنگاو بنکە گرنگەکانی وەک کامپ گەیل چۆڵکران. ئەم کەمپە کە دەکەوێتە ناوچەی ئۆاکام، بارەگای فەرماندەیی و کوردیناسیۆنی هەرێمی سوپای فەرەنسا بوو.
سەنەگاڵ، لە دوای سەربەخۆیی فەرەنسا لە ساڵی ١٩٦٠، نزیکترین هاوپەیمانی فەرەنسا بوو لە ڕۆژئاوای ئەفریقا. ئەم پێشهاتە بە خاڵی وەرچەرخان لە پێگەی سەربازی و ستراتژی فەرەنسا لە ئەفریقا دادەنرێت.