هه‌واڵی به‌په‌له‌: پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆنفرانسەکەی شەنگال: ئیتر فەرمان کۆتایی هات
نوێکرایەوە

لە ئاگرەکەی شاری کوت ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندرا لە ئاگرەکەی بازاڕی شاری کوت لە ڕۆژهەڵاتی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٦١ کەس.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا، گوتی: "بەهۆی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەی ئاگرکەوتنەوەیەوە، ٦١ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، زۆربەیان بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە خنکاون و گیانیان لەدەستداوە. لەنێو قوربانییەکاندا، هێشتا ناسنامەی ١٤ تەرم نەناسراوەتەوە".

تیمەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە کەسانی بێسەروشوێن.

هێشتا هۆکاری ئەم ئاگرە نەزانراوە کە لە بازاڕی هایپەر مۆڵ کەوتووەتەوە. لە پارێزگاکە ٣ ڕۆژ پرسە ڕاگەیاندرا.