کۆمەڵێک چالاکوانی ژن لە چوارچێوەی لە ڕۆژی چالاکیی نێونەتەوەیی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری پۆپایانی کۆڵۆمبیا چالاکییان ئەنجامدا. ژنان لەسەر بانگەوازی بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە گردی مۆرۆ کە لەلایەن گەلی ناوچەکەوە شوێنێکی پیرۆزە، بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکییان ئەنجامدا.
چالاکییەکە بە پانکارتی "لە چیاکان بەدواماندا مەگەڕێن، ئێمە لە هەموو شوێنێکین" دەستی پێ کرد، بڵاوکراوەکان سەبارەت بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دابەشکرا.
ژنان بەدرێژایی ڕۆژەکە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد، ٧١ نامەیان کۆکردەوە و خستیانە سندووقێکی پۆستەی سیمبولیکەوە. دووپاتکرایەوە کە نامەکان دەنێردرێن بۆ دوورگەی ئیمراڵی.
'دەمەوێت دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەم'
لە چالاکییەکەدا ڤیدیۆیەک بۆ پشتگیری لە کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ سەردانی ڕێبەر ئاپۆ پیشاندرا. ژنان ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان چی دەگەیەنێت، بە گوتنی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەم، چونکە دەمەوێت تێبگەم کە چۆن لە زیندان ئازاد بووە"، "دەمەوێت ئەو ببینم، چونکە دەمەوێت باسی ئەو ڕێکخستنانەی لەگەڵدا بکەم کە ئیلهامیان لە پرۆژەکانی وەرگرتووە"، "دەمەوێت ئەو ببینم، چونکە دەمەوێت بزانێت کە لە هەموو جێیەک چەند کەسی وەک ئێمە هەن"، "دەمەوێت دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەم، چونکە دەمەوێت ئەو هەموو خۆشەویستی و ئامێزانەی بۆ ئەو نێردراوە، پێی بگەیەنم"، هەستی خۆیان دەربڕی.
ڕاستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ گەلدا بەست
ژنان لە چالاکییەکەدا گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ڕای گشتییدا کرد. گفتوگۆکان بە پرسیاری "ئازادی بۆ ئێوە مانای چییە؟" دەستی پێ کرد، پاشان هەلومەرجی گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ کرا و زانیاری درا دەربارەی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد.
لە ئەنجامی ئەم دیالۆگانەدا، بە تەواوەتی ٧١ نامە کە لەلایەن ژنان و پیاوان و منداڵان و فرۆشیارانەوە نووسرابوون، کۆکرانەوە. نامەکان لە سندووقێکی پۆستەی سیمبولیکدا کە بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ نەخشێنرابوو، کۆکرایەوە.
ژنانی ڕێکخەری چالاکییەکە ڕایانگەیاند لە ڕۆژانی ئایندەدا لەڕێگەی پۆستەخانەوە، نامەکان دەنێرن بۆ دوورگەی ئیمراڵی. ئامانجیان ئەوەیە، داخوازییەکانی ئازادیی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە دەربخەن و هێڵێکی یەکگرتنی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری بئافرێنن.