شەڕ و ئالۆزییەکان لە سوەیدا
ڕێخراوی مافی مرۆڤی سووریا (سۆهر) سەبارەت بە ژمارەی كوژراوەكانی پارێزگای سوەیدا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان چەكدارانی ئەحمەد شەرع و پێكهاتەی دروزییەكان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، سەڕەای بوونی ئاگربەست چەكدارانی ئەحمەد شەرع هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكان و شەڕ و پێكدادان لە سنووری پارێزگای سوەیدا بەردەوامە، لە نێوانیاندا هاوڵاتیانی مەدەنی، كە بەشێكیان ژن و منداڵن هەیە.
دەشڵێن، لەسێدارەدانی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەكانی حكومەتی كاتی سووریاوە لەناو شاری سویدا پشتڕاستكردوەتەوە، بەمەش ژمارەی كوژراوانی مەدەنیی قوربانیانی لەسێدارەدانی لە سویدا گەیشتە ٢٧ كەس.
دەشڵێن، بەم شێوەیە ژمارەی كوژراوانی شەڕ و لەسێدارەدان و بۆردومانی ئیسرائیل لە ١٣ـی تەمموزەوە تا ئێٍستا گەیشتووەتە ٥٩٧ كەس، بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، كە بەم شێوەیە دابەشكراوە:
٢١٧ كەس خەڵكی پارێزگای سوەیدا كوژران، كە چوار منداڵ و چوار ژنی تێدایە.
٢٧٥ ئەندامی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی گشتی، كە ١٨ كەسیان بەدەوی بوون.
١٥ ئەندامی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا كوژراون.
لە گرژییەكانی سوەیدا ڕاگەیاندكارێًك كوژراوە
سێ كەسی دیكە كوژراون، كە ژنیان تێدایە و ناسنامەیان دیار نییە، كە لە بۆردوومانی ئیسرائیل كوژراون.
٨٣ كەسی دیكەی لەلایەن چەكدارانی وەزرەتی بەرگری كوژراون، كە چوار ژن و پیاوێكی بەساڵاچوویان تێدایە.
لە كۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە شەڕ و پێكدادانەكاندا سێ ئەندامی عەشیرەتی بەدەوی كە ژنێك و منداڵێكی تێدا بوو، لەلایەن دروزییەكانەوە لە سێدارەدران.