سۆهر: لە ١٣ـی تەمموزەوە لانی کەم ٩٤٠ کەس کوژراون
سۆهر ڕایگەیاند لە سوەیدا و دیمەشق بەهۆی شەڕ و هێرشەکانەوە لە ١٣ـی تەمموزەوە لانی کەم ٩٤٠ کەس کوژراون.
سۆهر ڕایگەیاند لە سوەیدا و دیمەشق بەهۆی شەڕ و هێرشەکانەوە لە ١٣ـی تەمموزەوە لانی کەم ٩٤٠ کەس کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی سوریا (سۆهر) ڕایگەیاند لە شەڕی سوەیدا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، لە ١٣ـی تەمموزەوە، ٩٤٠ کەس کوژراون.
بەگوێرەی سۆهر، لە کۆمەڵکوژییەکانی شارۆچکەی سەحوا بەڵتای سوەیدا ١٩ هاوڵاتی سڤیل کوژراون.
لە دانیشتووانی سوەیدا ٤٠٦ کەس کوژراون، لەنێویاندا ٨٠ سڤیل و ٤ ژن و ٤ منداڵ هەن.
١٨ ئەندامی هۆزەکان، ٣٣٠ ئەندامی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی گشتی کوژراون.
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، ١٥ ئەندامی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ کوژراون.
لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر بینای وەزارەتی بەرگری، ٣ کەس کوژراون و یەکێکیان ژنە.
لە کاتی ڕووماڵکردنی شەڕەکەی سوەیدا، ڕۆژنامەنووسێک کوژراوە.