چەندین کەس سەردانی خێمەی سەرەخۆشیی شەهیدانیان کرد

چەندین کەس سەردانی خێمەی سەرەخۆشی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار و شەڕڤانانی قەسەدەیان کرد کە لە کاتی جیاوازدا شەهیدبوون.

بۆ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) فەرهاد پارلاک (جگەر باشکالە) کە ١٥ـی تەمموز لە گوندی ئەبو سری سەر بە کۆبانێ_چەلەبییە شەهیدبوو، بۆ گەریلای یەژاستار سوڵتان نیلی (ئاسمین ئاردل دژوار) کە ١٨ـی ئایار لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهیدبوو، بۆ گەریلای هەپەگە ئیلیاس بنبیرداغ (بەربانگ چیاگەر) کە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ شەهیدبوو، لە وان خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپە و ئەندامانی بەشێک لە ڕێکخراوەکان و زۆر کەس سەردانی خێمەکانی سەرەخۆشییان کرد.

جەماوەر سەرەتا چوونە خێمەی سەرەخۆشی کە لە گەڕەکی شەفەق لە ناوچەی ڕێگەی ئاوریشم بۆ سوڵتان نیلی دانرا. جەماوەر لە ماڵی پرسە بە درووشمی "شەهید نامرن" سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهید کرد. پاشان چوونە سەردانی پرسەکەی فەرهاد پارلاک لە گەڕەکی ئاڵتن‌تەپە لە ناوچەی توشبای. جەماوەر بە بەرزکردنەوەی درووشم ڕوویانکردە خێمەکە.

دواتر بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی مەولود بۆ ئیلیاس بنبیرداغ لە ناوچەی سەرای.