ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بورسا لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەی ژنان لە بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا" لەگەڵ ژنان کۆبووەوە. وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو، ئەندامی کۆردیناسیۆنی گوڵبەهار گوندوز و چەندین ژن بەشداربوون.
خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند ئاشتییەکی شکۆدار بۆ هەمووان گرنگە، دووپاتی کردەەوە هێزی ژنان دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت، گوتی: "ئەمە بناغەی تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی. هەزاران ساڵە لە سیستەمێکی پیاوسالارییدا بندەست کراوین، ئێمەی ژنان دەڵێین ئێمەش هەین. دژی جیاکاری و توندوتیژیی شەڕ دەکەین. ئێمە دەزانین کە ئاشتی لە تورکیا ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت".
هەروەها تیشکی خستەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و ڕایگەیاند مۆدێلی ڕۆژئاوا، مۆدێلی چارەسەرییە بۆ گەلی سوریا. گوتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆدێلێکە کە ئازادی و یەکسانی ژنان گەرەنتی دەکات. ئەمە تۆوێک بوو، سەوز بوو، گۆڕا بۆ درەختێکی مەزن. هەموو گەلان داخوازییەکانی خۆیان لە ڕۆژئاوا دۆزییەوە. هەموو گەل هیوای خۆیان بە ڕۆژئاوا بەستەوە. هەمووان ئایندەی خۆیان لەوێ دەبینن".