کەجەدەکە_ئە سەفەربەر دەبین تاوەکو شۆڕشی ڕۆژئاوا ببێتە خاوەن ستاتۆ
کەجەدەکە_ئە بۆ ئەوەی ستاتۆی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٤هەمیندا بناسرێت، لە ئوسترالیا و کەنەدا و هەموو جێیەکی ئەوروپا بانگەوازی سەفەربەری کرد.
کەجەدەکە_ئە بۆ ئەوەی ستاتۆی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٤هەمیندا بناسرێت، لە ئوسترالیا و کەنەدا و هەموو جێیەکی ئەوروپا بانگەوازی سەفەربەری کرد.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) ڕایگەیاند کە شۆڕشی ڕۆژئاوا، کە لە ١٩ـی تەمموزی ٢٠١٢ ڕوویدا، بە بەرخۆدانی کۆبانێ گەیشتە لوتکە و گوتی یەکێکە لە گرنگترین تەڤگەرەکانی ڕزگاریی سەدەی ٢١.
کەجەدەکە_ئە ڕایگەیاند ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنان، گەل و گرووپە باوەڕییە جیاجیاکان، لەدەوری تێگەیشتنێکی دیموکراتیکی نەتەوەیی کردە یەک و گوتی، هاوسەنگییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی.
کەجەدەکە_ئە دووپاتی کردەوە کە داعش و گرووپە سەلەفییەکانی هاوشێوەی بە ئیرادەی ژنان لەناوبران و ڕایگەیاند کە ئەم شۆڕشە بە قوربانیدانێکی مرۆڤایەتی و بە بەشداری ئەنتەرناسیۆنالیستەکان دامەزرا.
کەجەدەکە_ دووپاتی کردەوە، بەتایبەت گەلی دروز لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژیی گرووپە ڕادیکاڵەکانن، باسی لە گرنگیی ژیانیی مۆدێلی فرەڕەنگ و یەکسانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دژی ئەم هەڕەشانە کرد.
کەجەدەکە_ئە ڕایگەیاند کە ڕۆژئاوا نوێنەرایەتیی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ڕزگاریی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، داوای کرد هێزە نێونەتەوەییەکان دان بە ستاتۆی شۆڕشدا بنێن و بانگەوازی سەفەربەری و یەکگرتن و پتەوکردنی تێکۆشانی کرد.