کەجەکە ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای پیرۆز کرد
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ تەواوی سووریایش درووسترین مۆدێلی چارەسەرییە."
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ تەواوی سووریایش درووسترین مۆدێلی چارەسەرییە."
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و شۆڕشەکەی لە گەلانی کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز کرد.
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"ماوەی ١٣ ساڵ بەسەر شۆڕشی ١٩ـی تەممووزی ڕۆژئاوادا تێپەڕدەبێت، کە پێشکەوتنێکی گرنگی مێژووییە. لە ئێستادا ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی مێژوویی پیرۆز دەکرێت. ئێمەیش ساڵیادی شۆرشی ڕۆژئاوا لە هەموو گەلانی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا، لە هەموو گەلانی کوردستان و سووریا، گەلانی عەرەب، ئەرمەنی، دروزی، تورکمان، سوریانی، عەلەوی، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، ژن، گەنج و هەموو هێزە سۆسیالیست، شۆرشگێڕ، دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان پیرۆز دەکەین. هەروەها لە هەموو هاوڕێیانی ئەنتەرناسیۆنالیست پیرۆز دەکەین کە ڕۆڵێکی مەزنیان گێڕا لە پێشکەوتن و پاراستنی شۆڕشەکەدا. سڵاو لەم پێشکەوتنە مێژووییە دەکەین کە شۆڕشی هاوبەشی گەلانە. جارێکی دیکە بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش یاد دەکەینەوە.
شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهای نوێی خستەسەر میژوویی مرۆڤایەتییمان. پێش هەمووشتێک کۆمەڵگەیەک کە لەلایەن سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەوە دەچەوسێندرایەوە، بە بێپاراستن لە هێز خرابوو، سەرلەنوێ هەستی بە هێزی ئیرادەی خۆی کرد. ڕێگەی لەپێش دینامیکێتی بنەڕەتی کۆمەڵاتی کردەوە، کە مافیان لێ وەرگیرابوو، سەرکووت کرابوون، ڕەنجیان خواربوو، وایکرد بە ڕێکخستنبوون و هۆشەمەندبووییەوە ئیرادەی خۆبەڕێوەبەری بەدەست بهێنێ. جیاوازی زمان، ئاین، مەزهەب و ئیتنیکی لە بوون بە هۆکاری ناکۆکی نێوان گەلان دوورخستەوە و ڕێگەی بۆ ئەوەکردەوە کە وەک دەوڵەمەندییەکی کۆمەڵایەتی وەربگیرێت. وایکرد گەل، باوەڕی و چاند لە چوارچێوەی تێگەیشتنی دیموکراتیکییدا سەرلەنوێ بە خوشک-برایەتییەوە بژیین. زەمینەی خۆشکرد بۆ ئەو ژنانەی کە بۆ دوورترین گۆشەی بەشداری ژیانی کۆمەڵایەتی دوورخرابوونەوە، بە هۆشمەندی و لە پاراستن و بونیاتنانی شۆڕشدا ئاستی پێشەنگایەتی بەدەست بهێنن. هەلومەرجی بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی گەنجی هۆشیار، ڕێکخستنکاری و ڕووناک ئافراندووە.
بەکورتی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە تێگەیشتنی نەتەوەیی دیموکراتیک و ئازادیخوازی ژن بووە چارەسەرییەکی گرنگ. لە پراکتیکی ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوویدا لە زۆر ڕووەوە خۆی سەلماندووە. لەلایەکەوە لە دژی هێرشەکان بۆ لەناوبردنی شۆڕش، هاوشانی گەل و هێزەکانی شۆڕش بەرخۆدانێکی مەزنی ئەنجامداوە و شۆڕشی پاراستووە، لەلایەکی ترەوە بەردەوامی بە پێشکەوتنی سیستەمی دیموکراتیک، ئازادیخواز و کۆمیناڵ داوە. لەم ڕووەوە شۆڕشی ١٩ـی تەممووز قۆناغێکی مێژوویی گرنگی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە. شۆڕشەکان لە مێژوودا بەهۆی هێرشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە نەیانتوانیوە هێڵی بەرخۆدان و شۆڕشی پێکەوەیی پێشبخەن، بەڵام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمە سەرکەوتوو بووە.
١٩ـی تەممووز کە لە ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پراکتیزە دەبێت، لەهەمان کاتدا بۆ تەواوی سوریا درووسترین مۆدێلی چارەسەرییە. بارودۆخی ئاڵۆزییەکانی سووریا، زۆر بەڕوونی ئەم حەقیقەتە نیشان دەدات. چارەسەری کێشەکانی سوریا و پێکهێنانی یەکێتی تەنها بە تێگەیشتنی نەتەوەیی دیموکراتیک، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و ئازادیخوازیی ژن کە ڕەگەزی شۆڕشی ١٩ـی تەممووزن دێتەئاراوە. سەپاندنە تاکڕەو، مەزهەبی و نەتەوەپەرستەکان جگە لەوەی پێکدادان و کۆمەڵکوژییەکان قووڵتر دەکاتەوە، بۆ یەکڕیزی سوریایش گەورەترین هەڕەشەیە.
جارێکی تر شۆڕشی مێژوویی ١٩ـی تەممووز لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەین. ئێمە باوەڕمان وایە کە بە ڕێککەوتنی دیموکراتیک، ڕێکخستنبوون و ئەو تێکۆشانەی کە گەلان لەسەر هێڵی شۆڕشی ١٩ـی تەممووز پێشی دەخەن، ئاشتی ژیانی دیموکراتیک و ئەو ئازادییە بەدیدێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا دەکرێت."