ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ـی تەممووز بپارێزن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ١٣ـیەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ـی تەممووز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش کرد.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ١٣ـیەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ـی تەممووز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش کرد.
بەبۆنەی ١٣ـیەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ـی تەممووز، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بەبۆنەی ئەم بۆنە مێژووییە مەزنەوە، کە ١٣ـیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ـی تەممووزە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیومکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکات.
ئەم شۆڕشە لە ساتەوەختێکی مێژووییدا دەستیپێکرد. لەبەرئەوەی وڵات لەنێو سەردەمێکی زۆرداریی تونددا بوو. بە ئیرادەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد و نیشانەکانی پڕۆژەیەکی دیموکراتیک، فرەلایەن و ناناوەندی لەسەر بنەمای ئیرادەی گەل دەرکەوت.
گرنگیی شۆڕشی ١٩ـی تەممووز تەنها بە ناوچەکەوە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو لەوە زیاتر بووەتە نموونەیەکی پێشەنگ، کە دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئاڵۆزییەکانی سوریا پێکبهێنرێت. گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە یەکگرتن و یەکێتیدا سەرکەوت، قوربانی گەورەی بەخشی و لەسەرووی هەموویانەوە بە هەزاران شەهید کە گیانی خۆیان بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەیان فیداکرد و شکۆی مرۆڤایەتییان لەبەرامبەر تیرۆریزم و زۆرداریی پاراست. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک کە وەکو بەرهەمی ئەم شۆڕشە دەرکەوت، یەکێکە لە دەستکەوتە بەرچاوەکان."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی بۆ پاراستنی دەستەکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ـی تەممووز کردووە و دەڵێت: "ئێمە وەکو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دڵنیایی لەسەر پابەندی خۆمان بە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ـی تەممووزەوە نوێدەکەینەوە و پاراستنی ئەم دەستکەوتانە و پێشخستنی پرۆژەی دیموکراتیک، بانگەوازی بۆ خەباتی هاوبەش دەکەین، تاوەکو بەشداری لە دامەزراندنی سوریایەکی نوێ لەسەر بنەمای ناناوەندیبوون و دیموکراسی بکەین."