لە سوەیدا ١٥٤کەسی مەدەنی بە گشتی زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا(سۆهر) بڵاویکردەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان کە بە هێرشی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا دەستیپێکرد، زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە سوەیدا کوژراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا(سۆهر) بڵاویکردەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان کە بە هێرشی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا دەستیپێکرد، زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە سوەیدا کوژراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا(سۆهر)، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی شەڕ و پێکدادان لە باشووری سوریا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون.
سۆهر ڕایگەیاندووە، ٧٩ شەڕڤانی دروزی و ١٥٤هاوڵاتی مەدەنی خەڵکی سوەیدا لەنێو قوربانییەکاندان، کە ٨٣ کەسیان بەبێ دادگاییکردن لەلایەن سوپای وەزارەتی بەرگری سووریاوە لەسێدارە دراون."
سۆهر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو شەڕەدا کە لە ڕۆژی یەکشەممە دەستیپێکردووە، ٢٤٣ کەس لە هێزەکانی حکومەت و ١٨هێرشبەری دیکەی سەربە سوپا کوژراون.
هەروەها لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا ١٥ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژراون.
جگە لەوەش سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی حکومەتی کایی زۆربەی لە خانووەکانی دروزییەکانیان سووتاندووە و وێرانیان کردووە. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کۆمەڵکوژییە بەربڵاوتر بێت و هێشتا تەرمەکان لە ماڵ و شەقامەکاندا بە جێ ماون.