قەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند شەڕڤانیان، جگەر باشکالە (فەرهاد پارلاک) لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەهیدبووە.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند شەڕڤانیان، جگەر باشکالە (فەرهاد پارلاک) لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەهیدبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) پەیوەست بە شەهیدبوونی شەڕڤانیان جگەر باشکالە (فەرهاد پارلاک) ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردوە و ئاماژەی بەوەدا، شەڕڤانیان جگەر باشکالە لە ١٥ـی تەممووزی ٢٠٢٥ لە گوندەکانی دەورووبەری کۆبانێ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەهید بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر وڵاتپاریزی بنەماڵەی شەهید جگەر باشکالە و دەستنیشان کراوە بنەماڵەی هێژای شەهید چەندین شەهید و قوربانییان داوە لە پێناو پارێزگاری خاکەکەیاندا.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە چالاکی و لێهاتوویی شەهید جگەر کراوە لە نێو هێزەکانی قەسەدەدا. وە دەستنیشان کراوە لە پێناو پارێزگاری لە ئامانجەکانییدا شەهید جگەر چەندین جار بریندار بووە و چاوێکی لە دەستداوە.
قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهید کردووە و بەڵێنی درێژەدان لەسەر تێکۆشانی ئازادی دووپاتکردووەتەوە لە پێناو بەدیهێنانی خەونی شەهیداندا.
ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە
ناسناو: جگەر باشکالە
ناو و پاشناو: فەرهاد پارلاک
ناوی دایک: خەجێ
ناوی باوک: تاهیر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندی ئەبوو سرەی کۆبانێ / ١٥ـی تەممووز.