ئیسرائیل هێرشی کردەسەر ناوەندی سوپای سووریا لە دیمەشق
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ناوەندی سوپای حکومەتی کاتی سووریای لە دیمەشق بوردوومان کردووە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ناوەندی سوپای حکومەتی کاتی سووریای لە دیمەشق بوردوومان کردووە.
ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەسەر هەژماری ئێکسی خۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد بارەگای گشتی سوپای حکومەتی کاتی سووریایان لە دیمەشق بوردوومان کردووە.
وتەبێژەکەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل بەوردی چاودێری جموجوڵەکان دژی هاووڵاتیانی دروزی لە سووریا دەکات و لە بەرامبەر هەر جۆرە سیناریۆیەکدا ئامادەکاری دەکات.
هاوکات وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەیانی ئەمڕۆ هۆشداری دابوو کە ئەگەر هێزەکانی دیمەشق لە شاری سوەیدا نەکشێنەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر دەبن و بۆ پاراستنی کەمینەی دروزییەکان هەنگاو دەنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیسرائیل بڕیاریداوە هێزەکانی لەسەر سنووری سوریا زیاد دەکات.