کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و باخچەلی دەستی پێکرد

دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد و ئەحمەد داودئۆغلو، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدرێت.

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی-مەهەپە

کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆل پێکدێن، لە هۆڵی فراکسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمان لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستی پێکرد. دوای وێنەگرتنی لەگەڵ شاندەکەدا، دەوڵەت باخچەلی بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و چوونە کۆبوونەوەوە.

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەدەچێت. وا باس دەکرێت، کە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ئەنجام بدرێت.