ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی فرات هێرشەکانی سەر سوەیدای شەرمەزار کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فرات هێرشەکانی سەر شاری سوەیدای شەرمەزارکرد و داوای لە حکومەتی کاتی دیمەشق کرد بە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فرات هێرشەکانی سەر شاری سوەیدای شەرمەزارکرد و داوای لە حکومەتی کاتی دیمەشق کرد بە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فرات لە کۆبانێ دەربارەی هێرشەکانی سەر سوەیدا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە بەردەم ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بە زمانی کوردی لەلایەن ئەندامی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نەجاح محێدین و بە زمانی عەرەبی لەلایەن ڕاوێشکاری یاسایی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆیبەڕێوەبەری مستەفا شێخ موسلیمەوە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە، ئەم هێرشانە بۆ سەر خەڵکی سوەیدا، زیانی بۆ تەواوی سوریا دەبێت و ئاماژە بەوە کراوە، ئەوان بە توندی ئیدانەی ئەم پێشێلکارییانە بۆ سەر گەلانی سوریا دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە دەسەڵاتی کاتی کرا کە بە ئەرکی خۆی هەستێت و کۆتای بە قڕکارییەکانی سەر دروزییەکان بهێنێت.