فەدا و داکاب هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتی دیمەشقیان لەسەر سوەیدا وەک "کۆمەڵکوژی" پێناسە کرد و گوتیان: "لە سووریا لە بەرانبەر کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان ناڕەزایەتییەکی بە هێز نیشان نەدراوە و پەرەپێنەدراوە. بکوژانی هەتەشە لەمەوە هێزیان بەدەستهێناوە، ئێستاش لە بەرانبەر دروزەکان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن."
لە ڕاگەیاندراوەکەی فەدا و داکاب ئاماژە بەوەکراوە هەتەشە پاشماوەی ئەل نوسرە و داعشە، نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژیای تاریکەپەرەستی دەکات و کورد، عەلەوی و دروز وەک دووژمن ڕادەگەیەنێت و گوترا: "وەک چۆن لە دژی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان بەرخۆدانمان کرد، ناچارین لە دژی کۆمەڵکوژی سەر دروزەکانیش بەرخۆدان بکەین. هەروەها گەر ئەمڕۆ ئەم هێرشە کۆمەڵکووژییانە ڕانەگیرێن ئاشتی و ئارامی لە هەرێمەکەدا درووست نابێت."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی ئەمەوە بکوژانی هەتەشە لە بەرانبەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش هەڵوێستی وەردەگرن. ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ ناکەن لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ واژۆ کراوە و هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە دەبێت بە یەکگرتووی هەموو گەلانی هەرێمەکە ئەم هێرشانە تێکبشکێنن و دەڵێن: "دەکرێت ئەمڕۆ دروز و عەلەوییەکان ئامانج بن، بەڵام ئەگەر بێدەنگی بەردەوامی هەبێت لە داهاتوودا نۆرەی کێیە؟ لەم ئامانج دڕندانەدا بەس مەزهەب و ئەتنیک نییە، هەموو جیاوازییەک ئامانجی ئەوانە. هەموو ئازادییەک ئامانجی ئەوانە. هەموو مرۆڤایەتی بە ئامانج دەگرن."
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە کۆتایی هات: "بانگەواز لە هەموو گەلانی بندەست، باوەڕی و کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین: وەرن لە دژی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان لە سووریا و فشارەکان لەسەر ڕۆژئاوا بە ئیرادەی دیموکراتیک پشتیووانی یەکتر بکەین و لە بەرانبەر ئەم تاریکپەرەستییە بەرخۆدان بکەین.
چونکە ئەمە تەنها هاواری دروزەکان نییە. ئەمە هاواری هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. ئیدی دەبێت جیهان لە بەرانبەر ئەم هاوارەدا بێدەنگ نەبێت. بێدەنگبوون هاوکاریکردنی زوڵمە."