بە دیمەن

چنار ئاڵتان: لە کۆتایی مانگی تەمموزدا کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دێنین

هاوسەرۆکی ئەستەنبوڵی دەم پارتی چنار ئاڵتان ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی سێ هەفتەدا زیاتر لە ٤٠ ناوچە کۆبوونەوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیان ئەنجام داوە و گوتی: "تاوەکو کۆتایی مانگی تەمموز تەواوی دەکەین."

چنار ئاڵتان

دەم پارتی لە تورکیا و کوردستان لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەردەوامە. هاوسەرۆکی شاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی چنار ئاڵتان لەسەر پرسەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و ئاماژەی بە پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "پەیامە ڤیدۆییەکەی بەڕێز ئۆجالان و شاندی ئیمراڵی زۆر گرنگە. هەم بۆ پرۆسەکە هەم بۆ ئەوەی کە پەیامێکی لەم شێوەیە لە ئیمرالیەوە دێت دوای ٢٦ ساڵ گوزارشت لە ئاستێک دەکات. لە هەمانکاتدا بەو مانایە دێت ئاستێکی سیاسی پرۆسەکە تێپەڕێنراوە."

چنار ئاڵتان ئاماژەی بەوەدا پەیوەست بە پڕۆسەکەوە سێ هەفتەیە کۆبوونەوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەنجام دەدەن و گوتی: "لە ژێر ناوی کۆبوونەوەکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا پارتەکەمان لە ڕۆژئاوای تورکیا هەم لە باکووری کوردستان نزیکەی ٢ هەزار کۆبوونەوەی ئەنجام داوە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠ ناوچە کۆبوونەوەمان لەگەڵ گەلدا ئەنجام داوە. کۆبوونەوەکانمان تاوەکو کۆتایی مانگی تەمموز بەردەوام دەبێت.

ئەو ڕێکخستنەی وەڵامی پڕۆسەکە دەداتەوە

لایەنێکی زۆر تایبەت لەم کاتەدا هەیە وەڵامی پرۆسەکە دەداتەوە. بەرپرسیارن لە ئافراندنی سیاسەتێکی بەم شێوەیە. چەندین هەنگاو هەیە لە پڕۆسەکەدا یەکتر تەواو دەکەن. لەم هەنگاوانەدا ئەوەی لە پڕۆسەی دانوستان و زەمینەی دیالۆگدا بە دی دێت، پەیوەستە بە نزیکایەتی بنەڕەتی پارتەکەمان و بە کۆمەڵگەوە گرێدراوە لە چ ئاستێکدا ئەم پڕۆسەیە جێبەجێ دەکەن.

هەربۆیە بەدەر تێگەیشتن لە پرۆسەکە دەبێت لەسەر ڕۆڵ و ئەرک لەم پرۆسەیەدا هەڵوەستە بکەین. لە کۆتاییدا ئەناڵیزە بۆ بانگەوازی ٢٧ی شوبات ناکەین. لەو کاتەوە ئەزموونێک درووستبووە. بەرپرسیارێتی و هێڵی سیاسیمان بە پێی ئەم ئەزموونە دیاری دەکەین. بە دڵنیاییەوە لەسەر ئەم بنەمایە گفتوگۆ دەکەین."

لە بەردەوامی قسەکانییدا چنار ئاڵتان باسی لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە کرد بە دەستدەهێنرێت و گوتی: "هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی گفتوگۆکانەوە تێیانبگەیەنین پرۆسەکە جیاوازە لە پرۆسەکانی پێشوو. دەتوانم بەم شێوەیە ڕوونی بکەمەوە؛ بەو پێیەی دەوڵەت هەنگاوێکی ڕوونی سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی و جێبەجێکردنی ئازادی دیموکراتیک تاوەکو ئێستا نەناوە، لە لای گەلەکەماندا جۆرێک لە نائارامی دروست کردووە. بەو تێگەیشتنە لێی نزیک دەبینەوە دەتوانین شتێک بکەین ببێتە هۆکاری ئەوەی دەوڵەت هەنگاو بنێت. کەسێک بە گوتنی 'باوەڕ بەم پڕۆسەیە ناکەم' بەشداری کۆبوونەوەکان دەبێت، لە دوای گفتوگۆکان دەگات بەوئاستەی دەڵێت 'بەڵێ، بۆ بە دی هێنانانی ئەم پڕۆسەیە ڕۆڵم دەبێت'. دەتوانم بڵێـم لە هەموو کۆبوونەوەکاندا ئەنجامێکی بەمجۆرە بە دەستدەهێنرێت."

بونیاتنانی هێڵی تێکۆشان

لە کۆتایی قسەکانییدا چنار ئاڵتون ئاماژەی بەوەدا ئەم کۆبوونەوانە تەنها وەک کاری ڕۆشنبیری ئەنجام نادەن و گوتی: "زۆر گرنگە ئەمە بە دیدگای تێکۆشانەوە پەیوەست بکرێت." ئاڵتان ئاماژەی بەوەشکرد دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر ئەم کۆبوونەوانە، هێڵی تێکۆشان خۆیان دیاری دەکەن و ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.