کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی لەگەڵ وەزارەتی داد دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی؛ پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ لەگەڵ یڵمازی تونچی وەزیری دادی تورکیا دەستی پێکرد. زانراوە شاندەکە دواتر لەگەڵ پارتی ئایندە و مەهەپەیش کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی

کەمێک پێش ئێستا شاندی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی؛ پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ لەگەڵ یڵمازی تونچی وەزیری دادی تورکیا کۆبوونەوەیان دەستپێکرد. چاوەڕوان دەکرێت تەوەری کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی زیندانیانی نەخۆش، بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا و هەموارکردنەوە و گرەنتی یاساییەکانی دوای مەراسیمی چەک سوتاندی گەریلا بێت.

بەردەوامی کۆبوونەوەکان

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی داد، شاندەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ناوەندی گشتی پارتی ئایندە (گەلەچەک) لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتەکە، ئەحمەد داودئۆغلۆ کۆببێتەوە. دواتر شاندەکە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی کۆدەبێتەوە.